راچڵەکین-
شارەزایەکی بواری كه‌شناسی رایگه‌یاند، له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه پله‌كانی گه‌رما روو له‌به‌رزبونه‌وه ده‌كه‌ن و بارسته هه‌وایه‌كی گه‌رم رو له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
ئاراس جه‌بار، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە:"له‌ماوه‌كانی ڕابردودا له‌ئه‌نجامی درێژبونه‌وه‌ی كاریگه‌ری بارسته ھه‌وای سارده‌كانی باكور پله‌كانی گه‌رما له‌ناوچه‌كانماندا به راده‌یه‌كی به‌رچاو بۆ ژێر ئاستی ئاسایی نزمبوونه‌وه و كه‌شێكی زستانه‌ی سارد باڵاده‌ست ببوو به‌سه‌ر كه‌شی ناوچه‌كه‌دا، له ئه‌نجامدا به‌فریش له ناوچه شاخاوییه‌كاندا باری".
دەشڵێت:"له رۆژی سێشه‌مه 29-3-2022, به‌دواوه له ئاكامی هاتنی بارسته ھه‌وایه‌كی گه‌رم له باكوری كیشوه‌ری ئه‌فریقاوه قۆناغ به قۆناغ پله‌كانی گه‌رما ڕوو له‌به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، له رۆژی ھه‌ینی 1-4-2022, تاوه‌كو 5ی هه‌مان مانگ و سه‌ره‌تای مانگی ره‌مه‌زان كاریگه‌ری ئه‌م بارسته ھه‌وایه زیاتر قوڵ ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر ناوچه‌كه، پێشبینی ده‌كرێت پله‌كانی گه‌رما بۆ سه‌رو تێكرای ئاسایی به‌رزببنه‌وه و كه‌شێكی نیمچه ھاوینه‌یی له به‌شێكی ناوچه‌كاندا ھه‌ستپێبكرێت و له‌م قۆناغه‌دا پله‌كانی گه‌رما له‌سه‌نته‌ری پارێزگاكانی ھه‌رێمدا بۆ 28 تا 31 پله‌ی سیلیزی به‌رزده‌بنه‌وه و له‌ناوچه نزمه‌كان به‌تایبه‌ت ناوچه‌كانی سنوری گه‌رمیان بۆ 32 تا 35 پله‌ی سیلیزی به‌رزده‌بنه‌وه، له‌كاته‌كانی نیوه‌ڕوانیشدا پێویست به به‌كارھێنانی ئامێره فێنككه‌ره‌وه‌كان ده‌كات".
ئەو شارەزایەی کەشناسی دەشڵێت:" له‌باره‌ی بارانبارینه‌وه له‌و ماوه‌یه‌دا به‌گشتی كه‌شێكی وشك زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر كه‌شی ناوچه‌كه‌دا ئه‌گه‌ره‌كانی بارانبارین لاواز و كه‌م ده‌بنه‌وه و زیاتر كه‌ش به سه‌قامگیری ده‌مێنێته‌وه، ئاسمانی ناوچه‌كه‌ش به زۆری ساماڵ ده‌بێت، كاریگه‌ری ئه‌م بارسته ھه‌وا گه‌رمه‌ش پێشبینیده‌كرێت له رۆژی سێشه‌مه 5ی (نیسان/4)ی 2022 كه‌مببێته‌وه له‌سه‌ر ناوچه‌كه و گۆرانكاریش له ئارادا ده‌بێت".