راچڵەكین-
سەرۆكی ئەمریكا، رایگەیاند ئەو بژاردانەی كە لە بەردەستییانە لە دژی رووسیا یان دەستپێكردنی جەنگی سێیەمی جیھانییە یان وا لە رووسیا بكرێت باجی پێشێلكردنی یاسای نێودەوڵەتی بدات. باسی لەوەشكرد، سزای فراوانیان سەپاندووەتە سەر ئەو وڵاتە.
جۆبایدن، لە لێدوانێكیدا لەگەڵ كەناڵی براین تایلەر كۆھین لەسەر یووتیووب، باسی لە ھێرشی رووسیا بۆسەر ئۆكراینا كرد.
جۆ بایدن، ئاماژەی بەوە كرد، بۆ یەكەم جارە سزا دەسەپێننە سەر ڤلادیمیر پۆتین، سەرۆكی رووسیاو وتی: "دوو بژاردە لە دەستماندایە، یان جەنگی سێیەمی جیھانیی دەستپێدەكەین یان وا لەو وڵاتە بكەین باجی پێشێلكردنی یاسای نێودەوڵەتی بدات".
بایدن، راشیگەیاند كەس چاوەڕوانی ئەوە ناكات ئەو سزا ئابووری و سیاسییانەی كە سەپێندراوەتە سەر رووسیا راستەوخۆ ئەنجامەكانی بەدەر بكەوێت. جەختی لەوەكردەوە، كاریگەرییەكانی ئەم سزایانە لە ماوەیەكی درێژدا دەبینرێت.
سەرۆكی ئەمریكا، ئەوەشی خستەڕوو كە ئامانجی رووسیا دابەشكردنی ناتۆیە بەڵام لەمەدا سەرنەكەوت و وتی: "جگە لەوەستانی ناتۆ لەپاڵ یەكتر، سەیری پرسی فینلاند و سوید بكەن. پوتین، رێ بۆ ئەوە خۆش ئەكات كە پێچەوانەی ویستەكانی بێنەدی".