راچڵەكین-
وەزارەتی بەرگریی رووسیا، خاپووركردنی ٨٢١ ژێرخانی سەربازیی لە ئۆكراینا راگەیاند كە لە نێویاندا ١٤ فڕۆكەخانەی سەربازی ھەن.
ئاژانسی ھەواڵیی ئنتەرفاكس لەزاری ئیگۆر كۆناشینكۆڤ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا بڵاویكردووەتەوە، ھێزەكانیان، ٨٢١ ژێرخانی سەربازییان لە ئۆكرانیا خاپووكردووە.
ئیگۆر كۆناشینكۆڤ راشگەیاندووە:" لەنێو ئەو ژێرخانە سەربازییانەی كە خاپووركراون، ١٤ فڕۆكەخانەی سەربازی، ١٩ ناوەندی فەرماندەیی، ٢٤ سستەمی مووشەكی دژە فڕۆكە لە جۆری ٣٠٠ ـ S و Osa بەرگریی ئاسمانیی و ٤٨ سیستەمی رادرا، حەوت فڕۆكەی جەنگیی، حەوت ھێلیكۆپتەر و نۆ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ھەن."