سێ شەپۆلی سەرما و بەفر بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

کوردستان

01/02/2022     ژمارەی بینراو 1067

راچڵەکین-

شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، کە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەوە سێ سیستەمە بارستە هەوای سارد روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ئاماژەی بەوەکردووە، پێشبینی دەکەن لە مەودای رۆژانی ٤-٢-٢٠٢٢ بۆ ١١-٢-٢٠٢٢ ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە بکەوێتە ژێر کاریگەری دابەزینی سێ سیستەمە بارستە ھەوای ساردی جەمسەری باکور کە بەشێوەی نزمەپاڵەپەستۆی یەک لەدوای یەک کارییگەریەکانی نزمدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانمان بە شەپۆلی بەفر و بارانبارین.

دەشڵێت، هاوکات بەفرێکی  زۆر لەناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن