راچڵەكین
شانەی قەیرانەكان لە عێراق، بڕیاریدا بۆ ماوەی هەفتەیەك هاتووچۆكردن لەشاری بەغدا قەدەغە بكرێت.
ئەمڕۆ 15-3-2020، شانەی قەیرانەكانی عێراق لە كۆبوونەوەیەكدا بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی، بڕیاریدا بۆ ماوەی هەفتەیەك هاتووچۆكردن لەناو شاری بەغدا قەدەغە بكرێت.
بەگوێرەی بڕیارەكە، لە كاتكۆ 11ی شەوی سێشەمە قەدەغەكردنی هاتووچۆكردن لە بەغدا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوەو تاوەكو رۆژی 24ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.