ریزبەندی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان راگەیەندرا

کوردستان

27/01/2022     ژمارەی بینراو 219

راچڵەکین-

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕیزبەندی زانكۆ حكومی و تایبەتەكانی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان لە پلەی یەكەمدایە و لەسەر ئاستی عیراقیش لە پلەی سێیەمدایە .

بە گوێرەی ریزبەندییەکە،  زانكۆكانی سەڵاحەدین و دهۆك لە پلەی دووەم و سێیەمدان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و لەسەر ئاستی عیراقیش زانكۆی سەلاحەدین لەپلەی نۆیەم و زانكۆی دهۆكیش لە پلەی 11 دایە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن