راچڵەکین-
ئاودێران لەزستاندا زۆر گرنگە، چونکە ڕاستە درختە چوەتە خەوی زستانە، بەڵام ڕەگ و چالاکيیە مايکرۆبايۆلۆجيیەکان هەر بەردەوامن
ئاودێران لەزستاندا ئەم سودانەی هەيە:-
١-دەبێتەهۆی ڕێگر لە گەشتنی ئەو سەرما زۆرە بەڕەگی دارەکان
٢-دەبێتەهۆی شیبوونەوەی توخمە خۆراکییە گرنگەکانی ناو خاک
٣-دەبێتە هۆی زيادبوونی چالاکی زيندەوەرەدەکانی خاک
٤-دەبێتە هۆی کوشتنی گەرای مێروەکان
٥-دەبێتەهۆی وەرگرتنی سەرمای پێويست بۆدارەکان
بۆيە پێويستە ئەگەر بارانيش ببارێت مانگی دوو جار باخەکەت ئاو بدێريت وە ئەگەر باران بارين کەم بوو دەبێ دووهەفتە جارێک ئاوی باخەکەت بدێريت.
نوسینی: ئەندازیاری کشتوکاڵی ئومێد احمد