قەلەمی قەد
ڕاچڵهكین-
رێگایەکی سەرەکی سەوزە زۆربوونی زۆربەی رووەکەکانە، دوو جۆریان هەیە ناسکە قەدەپەل و دارینە قەدەپەل، لەبەهار و لە پایزان ئەنجام دەدرێ ، بەڵام هەمیشە ئهوهی سەرەتای بەهاران سەرکەوتنی زۆرەترە.
چەند هۆکارێك هەن کاردەکەنە سەر ڕەگ دەرکردنی قەدەپەل:
1- سروشتی بۆماوەیی : پەلی هەندێك جۆری رووەك هەیە بەئاسانی و بەخێڕایی ڕەگ دەردەکەن وەک هەنار و هەنجیر و مێو و گوڵەباخ .
هەندێکی تر بەدرەنگ و بەزەحمەت رەگ دەردەکەن وەك زەیتوون و هەرمێ، بستە و مانگۆ و زەردەلوو (قەیسی) هەر ڕەگ دەرناکەن.
2- پەلی تەواوی پێگەیشتوو (رەقبوونی دارك) رێژەی رووانی پترە لەهی پێنەگەیشتوو هەروەها پەلی تەمەنی یەک ساڵە رێگەی سەرکەوتنی زۆرترە لە هی تەمەن ٢-٣ ساڵە .
3- تیرەی پەلەکە گرنگە نەباریك نەئەستوور، کاتی وەرگرتنی چاندنیان، شوێنی بڕینی پەلەکە دەبێ لەخوار گۆپکە بێت،لەخاکی لمی و زیخی بچێندرێ و بەپێێ پێویست ئاوبدرێ و نەجولێندرێ ، ئەو خاڵانە رێژەی سەوزبوونی پەلەکان زیاد دەکەن .
4- هۆڕمۆن بەکارهێنان بنکی پەلەکە بەهۆڕمۆنی هاندانی ڕەغ دەکرێت جا چ بۆدرەیی بوو یان شلە بوو وەك هۆڕمۆدین و سیرادیکس و رۆتۆن و IAA , IBA.
لەسەرەتای بەهار مانگی شوبات پەلی گوڵەباخ وەردەگیرێت بەدرێژی ١٥-٢٥ سم بەمەرجێ ٣-٦ گۆپکەی پێوەبێ، دەتوانین یەکسەر پەلەکە بچێنین و دەشتوانین بۆ سەرکەوتن بەڕێژەی زۆر بیانکەینە چیپك بەشێوەیەك ئاراستەکان لەگەڵ یەک بن واتە هەموو بنکی پەلەکان لەیەك لابن و سەرووی قەدەکان لەلاکەی تربن و بکرێنە گورزە و بەتەل یان پەت توند ببەسترێ و سەرەو خوار لەناو خاکێكی لمی شێدار بیشارینەوە بۆ ماوەی ١٥ رۆژێك تاکوو مادەی کالۆس دەربکات ، ئنجا دەری بیێنین و بیان چێنێن ، تاک تاك لەناو کیسی نایلۆنی رەش یان لەناو سندوقی دارینی یان لەدێراو یان لەدوکان، خزمەتی بکەی لە ئاودان و بژار و مێرووی زیانبەخش دوای ٢ مانگ بەتەواوی رەگ دەردەکات و گەڵا دەردەکات ئنجا دەتوانین لە تەمەنی ٣ مانگی بیانگوێزینەوە شووێنی هەمیشەیی.
ئا:عباس نادر قادر