راچڵەکین-
وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کە بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کراوە رەتدەکاتەوە بۆ بەقەزاکردنی ناحیەى حاجى ئاوا.
بەرزان محەمەد، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئەوەی لەكۆبونەوەی فەرمی ئەنجومەندا بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری بە قەزاكردنی ناحیەی حاجی ئاوا پەسەندكرا، ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ كرا بەمەبەستی تەواوكردنی رێكارە كارگێڕی و داراییەكان".
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەشڵێت:" بەڵام رۆژی چوارشەممە بە نوسراوێكی وەزارەتی ناوخۆ كە ئاڕاستەی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین كراوە باس لەوەكراوە كە بڕیارەكەی ئەنجومەن یاسایی نییە، لەكاتێكدایە ئیدارەكان هیچ بنەمایەكی یاسایی و دەستورییان نییە و تەنها بڕیارێكە لەئەنجومەنی وەزیران دراوە."