راچڵەکین-
-سوودەکانی گۆشتی قەل
١ -سەرچاوەیەکی زۆر باشی پڕۆتینە کە گرنگە بۆ پێکهێنان و چاکردنەوەی ماسولکەکان وجومگە و کڕڕاگە و ئێسقان و پێست و خوێن و شانەکانی تری جەستە.
٢ - خۆپاراستن و چارەسەری کەمخوێنی و کەمی ماددەی بە هۆی بوونی بڕێکی باش لە ماددەی ئاسن و ڤیتامین ( B 12 ) و زینک و پڕۆتین.
٣ - بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری جەستە.
٤- یارمەتی کەم کردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە هەندێک جۆری شێرپەنجە بە تایبەت شێرپەنجەی میزەڵدان، مەمک، سیەکان، گەددە بە هۆی بوونی کانزای سلنێومەوە .
٥ - چونکە ( glycemic index ) کەمە، بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە یارمەتی کۆنتڕۆڵ کردنی نەخۆشی شەکرە ئەددات.
٦ - یارمەتی بەرزکردنەوەی کولیستڕۆڵی باش و دابەزاندنی کولیستڕۆڵی خراپ و کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ ئەدات.
٧ - بەهێزکردنی توانای تەرکیز و یادەوەری و یارمەتی خۆپاراستن ئەدات لە نەخۆشیەکانی ئەلزەهایمەر و بیرچوونەوە و پاراستنی تەندروستی مێشک و دەمار.
٨ - یارمەتی زوو نووستن ئەدات بە هۆی بوونی ماددەی تریبتۆفانەوە .
٩- سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ ماددەی کۆلین، ئاسن، مەگنسێوم، پۆتاسێوم، سلنێوم، زینک، ڤیتامین ( B12 . B 6 . B3 )، سودێوم.
- تێبینی: زۆربەی ئەم سوودانەی گۆشتی قەل کاتێ بەردەست ئەبێت کە پێستەکەی نەخورێت و باشتر ئەوەیە پێش لێنانی لێ بکرێتەوە.
- زیانەکانی گۆشتی قەل:
بە شێوەی گشتی گۆشتی قەل ئەگەر بە بڕی کەم بخورێت زیانی نیە بە مەرجێک بە هۆرمۆنات و عەلەفی ڕێگەپێدراو و بە سروشتی بەخێو کرا بێت و هەروەها لە کاتی لێنانی بڕی زۆر خوێی تێ نەکرێت و پێستەکەی نەخورێت، بەڵام ئەم زیانانەی هەیە:
١- بەرزکردنەوەی ڕێژەی ماددەی یورێک ئەسید بۆیە ئەو کەسانەی نەخۆشی دەردەشاهانەیان هەیە یا یوریک ئەسیدیان بەرزە نابێت بیخۆن یا زۆر زۆر کەمی لێ بخۆن.
٢ - ئەوانەی گورچیلەیان وەستاوە و غەسلیان بۆ ئەکرێت یا گورچیلەیان زۆر سستە پێویستە بڕێکی زۆر کەمی لێ بخۆن.
٣ - بە هۆی بوونی ماددەی سودێوم ، ئەو کەسانەی نەخۆشی بەرزی فشاری خوێنیان هەیە ،پێویستە کەمی لێ بخۆن و تەنها سینگەکەی بێ پێستەکەی بخۆن باشترە.
٤ - ئەو کەسانەی قەڵەون و کێشیان زۆرە پێویستە بڕێکی کەمی لێ بخۆن، تەنها لە کاتی هەندێک ڕێجیم نەبێت، لە ڕێجیمی کیتۆ و لۆکارب نەبێت پێستەکەی ڕێگەپێدراوە، لە ڕێجیمی پڕۆتین و هاشێوەکانی بێ پێستەکەی بخورێت.
دکتۆر کامهران رسوڵ ژاژڵهیی
پسپۆڕی زانستی خۆراک