راچڵەكین-
وەزارەتی تەندروستی ئێران حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان و تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنای لەو وڵاتە راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-3-2020 رایگەیاند، لەماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا 75حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناو هەزارو 75 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون.
تەندروستی ئێران ئاماژەی بەوەشكردووە، لەسەرانسەری ئێراندا ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 429كەس.
ئەوەش روونكراوەتەوە، لەئێستا 10هەزارو 75حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرانسەری ئێران تۆماركراون.
تەندروستی ئێران دەڵێت، تائێستا 3 هەزارو 276 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوەو گەڕاونەتەوە ماڵوحاڵی خۆیان.