ئه‌مه‌ریكیه‌كان له هاوسه‌رگیری دوور ده‌كه‌ونه‌وه
ڕاچڵهكین- چراخان
هاوڵاتیه ئه‌مه‌ریكیه‌كان له پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری دوور ده‌كه‌ونه‌وه و پسپۆڕان هۆشداری ده‌ده‌ن له كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ندی داده‌نێن، و پێشتر ئه‌م بابه‌ته له‌ناو ئه‌مه‌ریكیه‌كاندا نه‌بووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری" واشنتن پۆست" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان 25-50 ساڵدا بووه له ساڵانی 70 كان ته‌نها %9 یان له هاوسه‌رگیری دوور كه‌وتونه‌ته‌وه و ئێستا ئه‌و ڕێژه‌یه به‌رز بۆته‌وه بۆ %38.
چارلز بلو نوسه‌رێكی ئه‌مه‌ریكیه و له‌ڕێی ڕاپۆرتێكه‌وه كه له گۆڤاری" واشنتن پۆست" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه كه كۆمه‌ڵگای ئه‌مه‌ریكی نزیكه له‌وه‌ی وایلێبێت ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوسه‌رگیریان كردوه ببن به كه‌مینه به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی هاوسه‌رگیریان نه‌كردوه و ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه بۆ داهاتوو كاریگه‌ری خراپی هه‌بێت و كۆمه‌ڵگا بگۆڕێت چونكه هاوسه‌نگی تێكده‌چێت.