ئه‌م پیاوانه بۆ هاوسه‌رگیری نابن
ڕاچڵهكین-چراخان
ژیانی هاوسه‌رگیری ژیانێكی هاوبه‌شه و زۆر گرنگه بژارده‌كه‌ت دروست بێت، له‌م بابه‌ته‌دا كه‌سایه‌تی ئه‌و پیاوانه خراوه‌ته ڕوو كه باشتر وایه خانمان لێیان دوور بكه‌ونه‌وه و هاوسه‌رگیریان له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ن.
1- ئه‌و پیاوه‌ی ته‌نها ئه‌مر ده‌كات:
جۆرێك له كه‌سایه‌تی پیاوان ویستی خۆ زاڵكردن و سه‌پاندنیان هه‌یه به‌سه‌ر به‌رامبه‌ره‌كه‌یان و له‌و ڕێیه‌وه ده‌یانه‌وێت ته‌نها ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یڵێن جێ به‌جێ ببێت ئه‌گه‌ر ئافره‌ت وانه‌كات ئه‌وه كێشه‌یه‌كی گه‌وره له نێوانیاندا دروست ده‌بێت و ئه‌م جۆره له ماوه‌ی ده‌ستگیرانداریدا ده‌رده‌كه‌ون، تۆی خانمیش ئه‌گه‌ر زانیت وایه ئه‌وه زوو لێی جیاببه‌ره‌وه.
2-پیاوانی ڕه‌زیل له ده‌ربڕینی هه‌سته‌كان:
ئه‌و پیاوانه‌ی كه نازانن وشه‌كانیان ده‌رببڕن و ڕه‌زیلی ده‌كه‌ن له ده‌ربڕینی هه‌ست و سۆزه‌كانیان بۆ به‌رامبه‌ر، مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه كه ئافره‌ت له‌سه‌ر ئه‌وه ڕانه‌یه‌ت كه قسه‌ی نه‌رم و نیانی پێ بوترێت.
3- ئه‌و پیاوه‌ی قسه له ده‌میا ناوه‌ستێت و نهێنی ناپارێزێت:
ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام ئه‌وه دوباره ده‌بێته‌وه قسه‌یه‌ك به ده‌زگیرانه‌كه‌ت ده‌ڵێیت و دواتر له‌لای چه‌ندین كه‌س ده‌یبیستیته‌وه ئه‌وه جیابوونه‌وه باشترین هه‌نگاوه.