ڤیدیۆ: كه‌ژێ گۆرانیه‌كی زیاد ئه‌سعه‌د ده‌ڵێته‌وه
ڕاچڵهكین-
خانمه گۆرانیبَژ" كه‌ژێ هاوتا" برازای هونه‌رمه‌ندی ناودار" زیاد ئه‌سعه‌د" له‌ڕێی هه‌ژماره فه‌رمیه‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا گۆرانی" له دووره‌وه" ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی وتۆته‌وه.
كه‌ژێ چه‌ند ساڵێكه به‌رهه‌می نوێی نییه و ناوبه‌ناو گرته ڤیدیۆیی له‌م شێوه‌یه له هه‌ژماره‌كه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه، هاوكات هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته ده‌ژی و به ته‌واوه‌تی له میدیا و كاری هونه‌ری دووركه‌وتۆته‌وه.