3 بیرۆكه بۆ ئه‌وه‌ی له شه‌ڕی نێوان خۆت و هاوسه‌ره‌كه‌ت دوور بیت
ڕاچڵه‌كین- چراخان
هه‌تا ئه‌و كاته‌ی هاوسه‌رگیریت نه‌كردوه ڕه‌نگه ده‌ربڕینی وشه‌كان زۆر گرنگ و پڕ بایه‌خ نه‌بێت به‌لاته‌وه، به‌ڵام دوای هاوسه‌رگیری زۆر گرنگه كه به‌و شێوازه گفتوگۆ و قسه بكه‌یت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت كه خۆشه‌ویستی زیاتر بكه‌وێته نێوانتان نه‌ك كێشه، ده‌توانیت بۆ ئه‌وه سوود له‌م 3 بیرۆكه‌یه وه‌ربگریت:
1-پێش ئه‌وه‌ی قسه بكه‌یت بیر بكه‌ره‌وه:
پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بكه‌یت به كردنه‌وه‌ی بابه‌تێك له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت بیر له‌و قسانه بكه‌ره‌وه كه ده‌بێت له‌كاتی گفتوگۆكه‌تاندا وه‌ك خاڵی سه‌ره‌كی باسی بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌كانت كۆكراوه‌تر و ڕونتر بن و بگه‌یت به‌و ئامانجه‌ی ده‌ته‌وێت.
2- مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی قسه‌كردنه‌كه‌تان له هاوسه‌ره‌كه‌ت بگه‌یه‌نه:
پێش ئه‌وه‌ی بیرۆكه‌كانی خۆت باس بكه‌یت ئامانجی قسه‌كردنتان باس بكه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست و بیركردنه‌وه‌كانت له‌گه‌ڵ ئه‌و خاڵی بكه‌یته‌وه، ئه‌وه له هاوسه‌ره‌كه‌ت بگه‌یه‌نه كه ده‌ته‌وێت ئه‌وه‌ی له ناختدایه باسیبكه‌یت.
3-ڕێز بهێڵنه‌وه:
چۆن ئاره‌زوو ده‌كه‌یت هاوسه‌ره‌كه‌ت ڕێزت بگرێت له گه‌یاندنی په‌یامه‌كانی به‌تۆ له‌گه‌ڵ هه‌ست و سۆزه‌كانی تۆش به هه‌مان شێوه ڕێزی لێبگره و هه‌وڵی ئه‌وه مه‌ده ڕه‌خنه‌ی لێبگریت یان گاڵته‌ی پێبكه‌یت یان داوای ئه‌وه‌ی لێبكه‌یت هۆی بگۆڕێت، هه‌وڵی ته‌واوی خۆت بده كه له‌یه‌كتر بگه‌ن.