سلێمانی؛ پەروەردەی رۆژئاوا رێنمایی لەبارەی رۆژی دابەشكردنی مووچە بڵاودەكاتەوە

کوردستان

09/03/2020     ژمارەی بینراو 5940

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كۆمەڵێك ڕێنمایی دەرباری چۆنێتی دابەشكردنی مووچە بڵاوكردەوە.

ڕێنماییەكان بەشێكن لەو ڕێكارە خۆپارێزییانەی كە بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگیرێنەبەر.

ئاگاداری و رێنمایی تایبەت بە ڕۆژی دابەشكردنی مووچە:

داوا لە بەرێزان گشت بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگە و باخچەكان دەكەین بۆ سەلامەتی و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، پابەندی ئەم رێنماییانەی لای خوارەوە بن لە رۆژی دابەشكردنی مووچەدا.

١ ـ پێویستە كەسی وەرگری چەك و لیستی مووچە دەستكێش و دەمامك بەكار بهێنێت لە پەروەردە و لە ناو بانك لە كاتی مووچە وەرگرتندا.
٢ ـ رێكخەرانی لیستی مووچە و دابەشكردنی چەك و لیست، لە گۆڕەپانی پەروەردە شوێنیان بۆ دیاریكراوە و هەر لە دەرەوە چەك دابەشدەكرێت.
٣ ـ تەنها یەك كەس لە مامۆستایانی بەرێز دێنە ژوورەوە بۆ وەرگرتنی چەكی مووچە.
٤ ـ هەر قوتابخانە و خوێندنگەیەك لە ریزی رێكخەری لیستی مووچەی خۆیدا سەرە دەگرێت.
٥ ـ لیستی مووچەی باخچەكان و ئامادەیی و پیشەییەكان لە لایەكەوە دابەش دەكرێت و بنەڕەتییەكانیش لە لایەكی دیكەوە.
٦ ـ پاراستنی چەكی مووچە لە ئەستۆی مامۆستای وەرگردایە و دەبێت باش ئاگاداری بێت.
٧ ـ هەر بەرێزێك دەزانێت لە كام سندوق پارە وەردەگرێت لە بانك دەبێت لەو ریزەدا سەرە بگرێت.
٨ ـ لەناو بانكدا هەشت سندوق دیاریكراوە و بۆ وەرگرتنی پارەكەش لەهەر قوتابخانە و خوێندنگەیەك تەنها دووكەس دەچنە ناو بانكەوە.
٩ ـ دوو تیمی پەروەردە لە ناو دیوان و لە بانك چاودێری ئەم ڕێنماییانە دەكەن تكایە هاوكارییان بكەن.
مامۆستایانی بەرێز پابەندبوونتان و هاوكاریكردنمان لەو رۆژدا بۆ پاراستنی تەندروستی هەمووانە و تكایە وەك هەمووكات پێشەنگ بن.

لەگەڵ رێزدا..
ب. پەروەردەی رۆژئاوا

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن