هۆكارهكانی كهمی بهرههمی گهنم لهبهرامبهر تێچونێكی زۆر
ڕاچڵهكین-
کاتێک لەجوتیارێک دەپرسیت بەرهەمی گەنمی ئەمساڵت چەندە ؟ دەڵێت لەخوابەزیادبێت باشی بڕیوە 1: 20 یان یەک وبیست واتە نزیکەی 400 کغم لەدۆنمێکدا کەلاڕاستیدا کاتێک تێچوی ( کێڵان..سەماد...بنەتۆو ) لەبەرهەمەکە دەردەکەیت هیچی نامێنتەوە ، لەگەڵ ئەوەشدا جوتیار بە تەن سەمادی داپ یۆریا دەکڕێت کە ئێستا نرخەکەی دووقاتی جاران گرانە .
پرسیار هۆکاری کەمی بەرهەم چیە؟
هۆکارەکان ئەمانەن .
1- بنەتۆوی خراپ کە خۆی لەبنەمادابەرهەمی کەمە.
2- نەبونی کاریگەری ئەوسەمادەی کە بەکاری دەهێنێت.
3- نەگونجانی کاتی سەماد لەگەڵ قۆناغەکانی گەشەی گەنم .
4- بەکارنەهێنانی پۆتاس کە گەورەترین کاریگەری هەیە لەسەرپڕکردنەوە، قورسبون وزیادبونی بەرهەمی گەنم.
5- بەرزبونەوەی ڕێژەی خوێ بەهۆی زۆربەکارهێنانی
سەمادەوە.
6- هیلاک بوونی زەوی.
بۆیه ئەمساڵ حەزەدەکەم هەرجوتیارێک لەشوێی خۆیەوە دۆنمێک لەوگەنمەی دەیکات جیابکاتەوە تاقیکردنەوەبکات لەسەر بەکارهێنای سەمادی داپ ..نایترۆجین..پوتاس بەشێوەی ڕشاندن چونکە تێچوی زۆر کەمترە لەو سەمادی محبب بۆئەوەی بۆت دەرکەوێت ئایا پێدانی سەماد بەڕشاندن هیچ جیاوازێکی هەیە لەپێدانی ئەوسەدەی ئێستا دەیکەیت ؟ ئەگەربۆت دەرکەوت هەمان بەرهەمت هەیە کەواتە تۆ چەندەها ساڵە تەنها پارەت بەفیڕۆداوەو هیچی تر ،خۆم ئامادەی هەموو هاوکارێکم بەڕێنمایی بۆئەوکەسەی کەهەڵدەستێت بەم کارە .
نوسینی :ئەندازیاری کشتوکاڵی کۆسار باقی