گوڵە نێرگز
ڕاچڵهكین-
لەم وەرزەدا کەوا بەرەو بەهار دەڕۆین و ئێستا لە دامێنی هەندێک لە چیاکانی کوردستانە جوانەکەمان گوڵی نێرگز دەرکەوتوون، کە لای زۆربەمان گوڵێکی جوان و بۆنخۆش و بەسوود و بگرە پیرۆزیشە، بەڵام ئەمساڵ پێویستە وریای دوو شت بین كه لهم بابهتهدا دكتۆر ڕەوەند عەبدولڕەحمان پزیشکی نەشتەرگەری سنگ و دڵ باسی دهكات.
1- ئەو گوڵە نێرگزانە نەکڕین کە لە سایدی جاددە و ڕێگاوبانەکان بە دەستی خەڵکەوە دەفرۆشرێن، تەنها کاتێک نێرگز هەڵبگرە و بۆن بکە کە خۆت بیانچنی، چونکە دوور نییە بۆنکرابێت و ڤایرۆساوی بووبێت.
2- لەگەڵ دەرکەوتنی نێرگز ئیتر کورد کێچی دەکەوێتە کەوڵی و لە ماڵ دانانیشێ و دەچێتە سەفرە و سەیران، میللەتێکین ئەگەر نوێژی هەینیشمان لێ قەدەغە بکەن قەینا گرنگ گەشت و سەیران هەبێ و کۆبوونەوە هەبێت.
کۆبوونەوەی خەڵکێکی زۆر لەک شوێن و سەیرانگا و تێکەڵبوونیان زۆر ترسناکە چونکە ئێمە ئێستا لە بێئاگایی ڤایرۆسێکی کوشندەی خەوتووداین و هیوادارین بەر لە بەخەبەرهاتنەوەی ئەو ڤایرۆسە، هەتاو هەڵبێت و وشکی بکاتەوە،ئەگەرنا سەرجەم پارێزبەندییەکان تێکشکاون.
ئهم پزیشكه دهشڵێت"بەهیوایئەوەی دۆخەکە زۆر بە جددی وەربگرن و بەشداریی کاراتان هەبێ لە ڕێگریکردن لەو دوژمنە نادیارە."