14 زانیاری گرنگ لهسهر دڵ
ڕاچڵهكین-
دڵ ئهندامێكی گرنگی لهشه، لهم بابهتهدا دكتۆر جیڤارا پسپۆڕی نەشتەرگەری دڵ و بۆریەکانی خوێن و نەخۆشیەکانی دەوالی كۆمهڵێك زانیاری گرنگ لهبارهی ئهم ئهندامهی لهش دهخاته ڕوو.
1-دڵ وەکو ماتۆرێکی ئۆتۆماتیکی وایە کە کارەبا بەرهەم دەهێنێت و تەنانەت لە دەرەوەی جەستەیش کار دەکات، دوو ئامێری گەورە لای ڕاست خوێن ئەنێرێت بۆ سیەکان و لای چەپ بۆ هەموو بەشەکانی لەش.
2-قەبارەی دڵ هێندەی مشتی خۆتە ٦٠ بۆ ١٠٠ لێدان لە دەقیقەیەکدا و سەد هەزار لێدان لە رۆژێکدا.
3-ماسولکەی دڵ ماندوو نابێت بە پێچەوانەی ماسولکەکانی دەست و قاچ کە پێویستیان بە پشوو هەیە دوای ئەنجامدانی وەرزش.
4-دڵی ئافرەت لە دڵی پیاو بچووکترە، وە هەشت لێدانی لە دەقیقەیەکدا زیاترە لە دڵی پیاو.
5-ئەو ڕووبەری کە خوێن پیایدا ئەڕوات لە بۆریەکانی خوێندا زیاتر لە سەد هەزار کیلۆمەترە.
6- هەموو لەش ،ترلیۆنان خانە خوین وەردەگرن وەکو خۆراک تەنها قەرەنیەی چاو نەبێت کە خوێنی نیە.
7-دەتوانیت دڵت بپارێزیت بە بێ هیچ تێچوونێکی ماددی و بەخۆڕایی، ئەویش بە وەرزشی رۆیشتنی رۆژانە بۆ ماوەی ٤٥ خولەک.
8-یەکەم بڵاوکراوە سەبارەت بە سیستمی دایتی ڕووەکی لە کتێبی تەورات - سەفەری دانیال، نزیکەی ٦٠٠٠ هەزار ساڵ پێش زایین نووسراوە.
9-ترپەی دڵ بەهۆی پەلەکانی زمانەکانی دڵەوە دەبێت لەکاتی داخستن و کرانەوەیاندا.
10- قەبارەی زمانەی دڵ هێندەی دراوێکی کانزاییە و یەکەمین هۆکاری مردنە پێش شیرپەنجەی مەمک لە ئافرەتان و شیرپەنجەی پرۆستات لە پیاواندا.
11- كۆنترین نەخۆشی دڵ کە لەمێژوودا تۆمار کرابێت شازادە میریت ی فیرعەونیە کە ٣٠٠٠ ساڵ پێش زایین بە جەڵتەی خوێنبەرە تاجیەکانی دڵ مردووە.
12-شێرپەنجەی دڵ زۆر زۆر دەگمەنە چونکە خانەکانی دڵ بەردەوام نابن لە دابەش بوون.
13-پایەکانی دڵی تەندروست : سیستمی خۆراکی تەندروست و جووڵەو وەرزش و دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و خەمۆکی.
14- دڵتەنگی دڵ دەشکێنێت و نەخۆشیەکە شی پێی دەوترێت کۆنیشانەی دڵی شکاو.