دكتۆره هاله زاید
ڕاچڵه‌كین-
"ده‌مامكه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه به‌كارهێناوه" ئه‌مه ئه‌و نوسینه‌یه كه به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له میسر له‌سه‌ر وه‌زیری ته‌ندروستی دكتۆره "هاله زاید" بڵاویان كردۆته‌وه و له میانی پێشوازیكردن له‌و میسریانه‌ی كه له چین گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
له‌ڕاستیدا ده‌مامك بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆس به‌كارده‌هێنرێت به‌ڵام ئه‌م خانمه پزیشكه به جۆرێك به‌كاریهێنانه‌وه كه هیچ سوودی نییه و ته‌نها ده‌می پێ داپۆشیوه و ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ه قسه و باسی زۆری له‌سه‌ر بكرێت.
له‌دوای ئه‌و قسه‌و باسه‌ی له‌سه‌ر وێنه‌كانی ده‌كرا ئه‌م خانمه پزیشكه بێده‌نگی شكاند و له‌ڕێی په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنییه‌وه له پرۆگرامێكی ته‌له‌فیزۆنی میسریدا ئاشكرای كردوه كه پێش ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه بگات وێنه‌كان گیراون و ئه‌مه‌ش هۆكار بووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌مامكه‌كه به‌و شێوه‌یه به‌كاربهێنرێت و داوا ده‌كات بابه‌ته‌كان ئه‌وه‌نده گه‌وره نه‌كرێن.
جێی ئاماژه‌یه دوو شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه 300 میسری له شاری ووهان گیریان خواردبوو گه‌یشتنه‌وه وڵاتی خۆیان له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی "كۆرۆنا" له چین و له میسر نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت ئاماده كراوه بۆ چاودێری كردنی دۆخی ته‌ندروستی ئه‌م هاوڵاتیه میسریانه.