توێژینه‌وه‌یه‌ك: لێكردنه‌وه‌ی گونی پیاو ئه‌م سووده‌ی هه‌یه
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه ئه‌و پیاوانه‌ی گونیان لێكراوه‌ته‌وه %60 زیاتر ده‌ژین به‌راورد به‌و پیاوانه‌ی گونیان لانه‌براوه هۆكاره‌كه‌ش بۆ دره‌نگ پیر بوون به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌یه كه له DNA ڕوده‌دات ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه به‌هۆی هۆرمۆنی نێرینه‌وه ڕووده‌دات.
توێژه‌ره‌وه‌كان له زانكۆی Otago به سه‌رپه‌رشتی زانای بواری بۆماوه" ڤیكتۆریا سۆگرۆ" ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌یان ئه‌نجامداوه و گه‌یشتونه‌ته ئه‌وه‌ی لێكردنه‌وه‌ی گونه‌كان سوودیان هه‌یه بۆ پیاوان به‌جۆرێك ته‌مه‌نیان درێژتر ده‌بێت و به‌رهه‌مهێنه‌ر تر ده‌بن له‌ڕووی چالاكییه‌وه.
توێژه‌ره‌وه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌رخی نێرینه كه گونه‌كانیان لێكراوه‌ته‌وه ناوه‌ندی ته‌مه‌نیان درێژتر ده‌بێت به‌راور به‌و به‌رخه نێرانه‌ی كه گونیان هه‌یه و بۆ دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ش به‌راورد له پێكهاته بۆماوه‌ی ئه‌م ئاژه‌ڵه كراوه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك پێوه‌رێكی پیری بایلۆجی به‌كاربهێندرێت و ئه‌و بابه‌ته‌ش به‌ڕوونی له پشكنینه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه.