راچڵەکین-
یەکەم/ کورتەێک لە مێژووی هاوچەرخی کوردستان
نەتەوەی کوردی لە پاش تەواو بوونی جەنگی یەکەمی جیهانی بە گەلێک بارودۆخی سەخت و ناخۆش تێپەڕی ، و دەوڵەتە زڵهێزەکانی جیهان بە پێی پهیماننامەی سیڤه‌ر له ڕێکه‌وتی (10_8/ئاگوستۆس_1920) واژۆ کرا ، له شاری سیڤه‌ری باشوری فه‌ره‌نسا له نێوان ده‌وڵه‌تی پیاوه نه‌خۆشه‌که واته ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی عوسمانییەکان و ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمانان (ئیمپراتۆریای به‌ریتانیا و کۆماری سێیەمی فه‌ره‌نسا و ده‌وڵه‌تانی تری هاوپه‌یمانان) ، کە کورد بەڵێنی دروستی کردنی دەوڵەتی پێدرا لە بەشێکی بچوکی باکوری کوردستان و هەروەها وا بڕیار بوو کە ویلایەتی موسڵ_هەرێمی باشوری کوردستان بخرێتە سەر دەوڵەتە کوردییەکە ، و بەڵام ئەو بەڵێنە جێ بە جێ نەکرا.
دواتر پەیماننامەی لۆزانی دووەم ، لە نێوان دەوڵەتی تازە دامەزراوی تورکیا بە سەرۆکایەتی موستەفا کەمال (ئەتاتورک) (1938_1923ز) و وڵاتانی هاوپەیمانان ، کە بریتی بوون لە (کۆماری سێیەمی فه‌ره‌نسا و ئیپمپراتۆریای بەریتانیا و شانشینی ئیتاڵیا و ئیمپراتۆریای ژاپۆن و شانشینی یۆنان و شانشینی ڕۆمانیا و شانشیتی یوگۆسلاڤیا ناسرا بوو بە شانشینی سڕب و کروات و سلۆڤینیا) ، کە ئەو پەیماننامەیە لە ڕێکەوتی (23_7/یولیو_1923) واژۆ کرا ، لە شاری لۆزان لە کانتۆنی ڤاود لە باشوری خۆرئاوای وڵاتی ئێستەی سویسرا ، و بە پێی ئەو پەیماننامەیە سنووری ئێستە وڵاتی تورکیا چەسپا ، و لە نێوان تورکیا و یۆنان گۆڕینەوەی دانیشتوان ئەنجام درا ، و هەروەها ئەو عێراقیانەی دایکبووی عێراق (ویلایەتی مۆسل واتا باشوری کوردستان و ویلایەتی بەغداد و ویلایەتی بەسڕا) بوون دانیشتووی وڵاتی تورکیا بوون چەند مانگێک مۆڵەتیان درایە کە بگەڕێنەوە بۆ عێراق.
هەروەها بە پێی ئەو پەیماننانەیە دەوڵەتی کوردستان ، کە بە پێی بەندەکانی (62) و (63) و (64) ، و دەوڵەتی ئەرمینیا بە پێی بەندەکانی (88) و (89) و (90) و (91) و (92) و (93) ی پەیماننامەی سیڤەری ساڵی (1920ز) لە ناو سنووری ئێستەی دەوڵەتی تورکیا لەباربرا ، کە دەوڵەتی ئەرمینیا زۆرینەی خاکی باکوردستانی ئەگرتەوە ، و هەروەها بەوەش خەبات و تێکۆشانی کوردانی باکور و باشور و ڕۆژئاوایی کوردستانی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان ، بردە قۆناغێکی سەختەوە و چەندان شۆڕشی وەکو شۆڕشی شێخ مەحمودی نەمر لە باشوری کوردستان لە نێوان ساڵانی (_19191924ز) کە لە ئەنجامی شۆڕشەکەی دوو جار شانشینی کوردستان لە باشوری کوردستان دامەزاوە و هەروەها چەندین شۆڕش و ڕاپەرێنی بە خۆیەوە بینی وەکو شۆڕشی یەکەمی بارزان و شۆڕشی دووەمی بارزان و ڕاپەرێنی ئیبراهیم خانی دەلۆ و چەندین دانی تر ، و لە باکوری کوردستان شۆڕشەکانی وەکو شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران لە ساڵی(1925ز) و شۆڕشی کۆماری ئارارات لە نێوان ساڵانی (1927_1932ز) و شۆڕشی قۆچگیری (دێرسیم) لە ساڵی (1927ز) و چەندین دانی تر لە دژی دەوڵەتی تورکیا بەرپا کرا ، و بەڵام هەموو شۆڕشانە بە ئاگر و ئاسن سەرکوت کران و ژمارەیەکی زۆری کوردان کۆمەڵکۆژان و ڕاگواستران بۆ ڕۆرئاوای تورکیا ، و هەروەها ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هیچ شێوەێک دەستکاری نەکرا و وەکو خۆی مایەوە ، و چەندان شۆڕشی وەکو شۆڕشی سمکۆی ئاغای شکاک لە نێوان ساڵانی (1919_1921ز) و نێوان ساڵانی (1926_1930ز) و هەروەها ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە میانەی جەنگی دووەمی جیهانی وەکو بەشێک لە خاکی لە هێزەکانی بەریتانیا و ئەمریکا لە باشور و یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو لە باکورەوە داگیر کرا ، و بەوەش بۆشایی ئەمنی لەو بەشەی کوردستان دروست بوو ، و لە ڕێکەوتی (16_8/ئاگوستۆس_1942) کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان کە بە (ژێکاف) ناسراوە لە شاری مهابادی سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی خۆرئاوا (ورمێ) دامەزرا لە لایەن کۆمەڵێک تێکۆشەری کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، کە دواتر لە ڕێکەوتی (16_8/ئاگوستۆس_1945) بوو بە پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرۆکایەتی پێشەوا قازی موحمەد ، و هەروەها دۆخی هەرێمی کوردستانی سور بە دۆخێکی زۆر سەخت و دژوار تێپەڕ ئەبوو ، چونکە هەوڵی بە ئەرمەن کردن و بە ئازەر کردنی لە ئارادا بوو.
دووەم/ کۆماره کوردییه‌کان لە سەدەی بیستەم
یه‌که‌م/ کۆماری یه‌که‌م (کۆماری کوردستانی سوور) (1923_1929ز) ، کە بە قەزای کوردستان یان کوردستان ئویەزد یان کوردستان باش ناوبراوە ، لە ڕێکەوتی (16_7/تەمموز_1923) بە بڕیاری فەرمانی ڤلادیمیر لینین (1922_1924ز) یەکەم سەرۆكی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو دامەزراوە ، که کۆمارێکی ئۆتۆنۆمی بوو له چوارچێوه‌ی کۆماری ئازه‌ربایجانی سۆڤیتی دامەزرا ، که شاری لاچین پایته‌ختی بوو و ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵ بوو ، لە ڕێکەوتی (8_4/ئەپرێل_1929) بە بڕیاری جۆریف ستالین (1922_1953) سکتێری گشتی پارتی شیوعی سۆڤیەتی و دواتر ستالین لە ساڵی (1941ز) تاوەکو ساڵی (1953ز) بووە سەرۆکی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو ، و ڕووبەری کۆمارەکە نزیکەیی (7.050) کلیۆ مەتر چوار گۆشە بووە.
دووه‌م/کۆماری دووه‌م (کۆماری ئارارات) (1927_1932ز) ، له باکووری کوردستان ، لە ڕێکەوتی (28_10/ئۆکتۆبەر_1927) ڕاگێنرا به سه‌رۆکایه‌تی ژەنەڕاڵ ئیسحان نوری پاشا (1927_1932ز) سەرۆك کۆماری ئارارات ، که گوندی کورداڤا له پارێزگای ئاگرێ پایته‌ختی بوو ، ته‌مەنی پێنج ساڵ بوو ، و لە ڕێکەوتی (17_9/ئەیلول_1932) سوپای کۆماری تورکیا بە هاوکاری سوپای شانشینی ئێران کۆتایی پێهێنا بە ڕەزامەندی دەوڵەتە زڵهێزەکانی وەکو بەریتانیا و یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ، و بەڵام نەزانراوە ڕووبەری کۆماری ئارارات چەند بووە ، و ئیبراهیم کە سەرۆکم وەزیرانی کۆمارەکە لەگەڵ کۆمەڵێک شۆڕشگێڕی کورد لە بۆسەێکی هاوبەشی سوپای کۆماری تورکیا و سوپای شانشینی ئێران لە شاری ماکۆی پارێزگای ئازەربایجانی خۆرئاوا (ورمێ) شەهیدکرا ، و هەروەها ژەنەڕاڵ ئیسحان نوری پاشا (1927_1932ز) سەرۆك کۆماری ئارارات خۆی ڕادەستی سوپای شانشینی ئێران کرد و دەست بە سەرکراوەی ڕەوانەی شاری تارانی پایتەختی شانشینی ئێران ، و لەوێ زیندانی کرا ئەوە بوو لە ڕێکەوتی (25_3/ئازار_1976) لە شاری تارانی ئێستەی پایتەختی ئێران ، بە ڕووداوەی هاتووچۆ کۆچی دوایی کردوو لە تەمەنی (84) ساڵی دا ، کە لە گۆڕستانی بەهەشتی زەهرا بە خاك سپێدراوە.
سێیه‌م/ کۆماری سێیەم (کۆماری کوردستان) لە ڕێکەوتی (22_1/کانوونی دووەم_1946) ڕاگەێنرا بە سەرۆکایەتی پێشەوا قازی موحەمەد (1946) لە بەشێکی بچوکی و بەشێکی گەورەی پارێزگاکە بووە بەشێك لە حکومەتی میللی ئازەربایجان و بەشێکی کەمی لە ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی شاهنشاه ی پەهلەویی ئێران‌دا مابووە ، ئێستا بەشێکە لە وڵاتی ئێران ، کە ڕووبەری پارێزگای ئازەربایجانی خۆرئاوا (ورمێ) نزیکەیی (37.473) کلیۆ مەتر چوار گۆشە بوو، کە لە ساڵی (1946ز) بەم شێوەیە دابەش بوو:
یەك/ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی میللی ئازەربایجان نزیکەیی (24.135) کلیۆ مەتر چوار گۆشەیە ، کە ئەکاتە 64.4% ی ڕووبەری پارێزگا.
دوو/ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری کوردستان نزیکەیی (11.896) کلیۆ مەتر چوار گۆشەیە ، کە ئەکاتە 31.8% ی ڕووبەری پارێزگا.
سێ/ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی شانشینی ئێران نزیکەیی (1.406) کلیۆ مەتر چوار گۆشەیە ، کە ئەکاتە 3.8% ی ڕووبەری پارێزگا.
لە ڕێکەوتی (15_12/کانوونی دووەم_1946) لە لایەن سوپای شانشینی ئێران کۆتایی پێهێنرا و پێشەوا قازی محەمەد (1946ز) سەرۆک کۆماری کوردستان دەستگیرا و پاش دادگاێکی ڕووکەشی سەربازی و بڕیاری لە سێدارە دان بۆ پێشەوا قازی موحەمەد (1946ز) سەرۆک کۆماری کوردستان و هەڤاڵانی دەرچوو ، ئەوە بوو له ڕێکەوتی (30_3/ئازار_1947) له مه‌یدانی چوارچرا له سێداره دران.
چواره‌م/ کۆماری چوارەم (کۆماری لاچینی کوردی) ، لە ڕێکەوتی (2_5/ئایار_1992) ڕاگەێنرا بە سەرۆکایەتی سەرۆک وه‌كیل مسته‌فایێف (1992ز) ، و کە پێش ڕاگەیاندنی کۆماری لاچینی کوردی ، کوردانی کوردستانی سور توانیان جارێکی بگەڕێنەوە بۆ خاکەکەیان ، و دواتر کۆمار ڕاگێنرا ، ئەوەش هاوکات لەگەڵ بوونی ملمڵانێی نێوان ئازەرییەکان و ئەرمەنەکان لە سەر کۆماری ناگۆرنۆ_قەرەباغ یان کۆماری ئارستاخ ، لە نێوان ساڵانی (1988_1992ز) شەڕ و پێکدادان لە سەر ئەو ناوچەیە لە نێوان هەر یەکێکە کۆماری ئازەربایجان و کۆماری ئەرمەنستان و شۆڕشگیرانی خەڵکی قەرەباغ بەرپابوو ، و سەرئەنجام سوپای کۆماری ئەرمەنستان و شۆڕشگیرانی خەڵکی قەرەباغ توانییان ناوچەی ناگۆرنۆ_قەرەباغ و خاکی کوردستانی سوور کۆنترۆڵ بکەن ، لە ڕێکەوتی (17_5/ئایار_1992) ، و شاری لاچینی پایتەختی کۆمارەکە لە لایەن سوپای کۆماری ئەرمەنستان و شۆڕشگیرانی خەڵکی قەرەباغ داگیر کرا ، و دواتر یەک لە دوای یەک ناوچەکانی تری کۆماری لاچینی کوردی داگیر بکەن ، و پاشان لە چوارچێوەی کۆماری ناگۆرنۆ_قەرەباغ ڕێکخران ، بەوەش دووبارە کوردان لەو ناوچەیە کۆچیان کرد بەرەو ناوچەکانی تر ، و سەرۆک وه‌كیل مسته‌فایێف (1992ز) هەڵهات بۆ وڵاتی ئیتاڵیا و لەوێ مافی پەنابەری وەرگرت ، و ڕێکەوتی (19_4/ئەپرێل_2019) لە تەمەنی (81) ساڵی دا لە شاری برۆکسلی پایتەختی شانشینی بەلژیکا کۆچی دوایی کرد ، و لە ڕێکەوتی (10_5/ئایار_2019) لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ئەسپەردەی خاک کرا.
سه‌رچاوه‌کان
1_عه‌لائه‌ددین سوجادی: شۆڕشه‌کانی کورد و کۆماری عێراق-به‌غداد1959ز.
_2عه‌لائه‌دین سه‌جادی: مێژووی ڕاپه‌ڕینی کورد-سه‌قز 1996ز.
_3مه‌حمود مه‌لا عززه‌ت: تێڕوانێکی سه‌رده‌م له کۆماره‌که‌ی مهاباد-سلێمانی1999ز.
_4مه‌حمود مه‌لا عززه‌ت: جهموریهتی کوردستان/لێکۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی و سیاسییه-سلێمانی2001ز.
_5ئیسحان نووری پاشا: بیره‌وه‌رییه‌کانی ئیسحان نووری پاشا-وه: وریاقانع-هه‌ولێر2001ز.
_6عه‌لی که‌ندی: فه‌رهه‌نگی ڕووداوه‌کانی کوردستان و وڵاتانی جیهان-هه‌ولێر2005ز.
_7یاسین سابرساڵح: ئینسایلکۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.
_8د‌یڤید مه‌کداول: مێژووی هاوچه‌رخی کورد-وه: ئه‌بوبه‌کرخۆشناو-هه‌ولێر2005ز.
_9نه‌وشێروان مه‌سته‌فا ئه‌مین: کورد و عه‌جه‌م/مێژووی سیاسی کورده‌کانی ئێران-سلێمانی2005ز
_10د. عبدالرحمن قاسملوو: کوردستان و کورد-وه:عبدالله حسن زاده-هه‌ولێر2006ز.
_11د . ئه‌فراسیاو هه‌ورامی: کورد له ئه‌رشیفی ڕووسیا و سۆڤییه‌تدا-هه‌ولێر2006ز.
_12کرێس کۆچیرا: کورد له سه‌ده‌ی نۆزده و بیسته‌م دا-وه: حه‌مه که‌ریم عارف-هه‌ولێر2006ز.
_13عه‌بدوڵڵا که‌ریم محمود: جه‌مهوریه‌تی کوردستان/شارێکی مه‌زن-سلێمانی2006ز.
_14نه‌وشیروان مه‌سته‌فا ئه‌مین: حکومه‌تی کوردستان ، له گه‌مه‌ی سۆڤێهتیدا-سلێمانی2007ز.
_15حه‌سه‌ن ئه‌رفه‌ع:کورده‌کان-وه: حامید گه‌وهه‌ری-هه‌ولێر2007ز.
_16مامه‌ند ڕۆژه: ئهرمۆساید-سلێمانی2008ز.
_17که‌مال بورکای: کورد و کوردستان-وه: عه‌لی فه‌تحی-هه‌ولێر2008ز.
_18مه‌عروف چیاووک: کاره‌ساتی بارزانی زوڵملێکراو-وه: ئه‌بوبه‌کر ساڵح ئیسماعیل-دهۆک2008ز.
_19دانا ئادامز شمدت: سه‌فه‌رێک به ناو پیاوهئازاکانی کوردستان-وه: ئه‌بوبه‌کر ساڵح ئیسماعیل-دهۆک2008ز.
_20رێینه موریس: کوردستان یان نه‌مان-وه: ئه‌بوبه‌کر ساڵح ئیسماعیل-دهۆک2008ز.
_21عه‌لی ئهصغر ئه‌حسانی: بارزانی و پاشه‌کشێی بارزانییه‌کان له‌بیره‌وه‌رییه‌کانی ئیحسانی دا-وه: ئه‌بوبه‌کر ساڵح ئیسماعیل-دهۆک2008ز.
_22د . ئه‌فراسیاو هه‌ورامی: په‌یوه‌ندیه‌کانی کوردستان و ئازه‌رباینجان و هه‌ره‌سهێنانی هه‌ر دوولا له ساڵی(1946ز) (له به‌ڵگه و سه‌رچاوه‌کاندا)-سلێمانی2008ز.
23_که‌مال بورکای: کورد و کوردستان-وه: عه‌لی فه‌تحی-هه‌ولێر2008ز.
24_بێ نووسه‌ر: به‌نده‌کانی کۆنگره‌ی سیڤه‌ر و خوێندنه‌وه‌یه‌کی تر-وه: سه‌لام ناخۆش-هه‌ولێر2009ز.
25_فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ئه‌تڵه‌سی سیاسی هه‌رێمی کوردستان (1914_2005ز)-سلێمانی2010ز.
_26فه‌رهاد پیرباڵ: کرۆنۆجیای کوردستان625پ.ز-1932ز-هه‌ولێر2011ز.
_27ن . لازایف: مێژووی کوردستان-وه: وشیار عه‌بدوڵڵا سه‌نگاوی-هه‌ولێر2012ز.
_28جه‌لیلی جه‌لیل ، و م . س. لازاریف ، و م . آ .حه‌سره‌تیان ، و شاکرۆ محویان ، و ئۆڵگا جیگالینا ، و ی . ی . فاسیلسفا: مێژووی کوردستان-وه: عه‌بدوڵڵا هوشیار سه‌نگاوی-هه‌ولێر2012ز.
_29دانا (محمد به‌هادین مهلاصاحب): پێشه‌وا قازی محمد و کۆماری مه‌هاباد-سلێمانی2012ز.
_30جه‌لیلی جه‌لیل ، و م . س. لازاریف ، و م . آ .حه‌سره‌تیان ، و شاکرۆ محویان ، و ئۆڵگا جیگالینا ، و ی . ی . فاسیلسفا: شۆڕشه‌کانی کورد له سه‌رده‌می نوێ‌دا-وه: به‌هادین جه‌لال مه‌سته‌فا-هه‌ولێر2013ز.
_31د . عوسمان عه‌لی: کورد له به‌ڵگه‌نامه‌کانی به‌ریتانیادا:وه: کامه‌ران جه‌مال بابان زاده-هه‌ولێر2013ز.
_32ئه‌یوب زاده: له ژێکافه‌وه بۆ کۆمار-هه‌ولێر2014ز.
33_بێرنارد لویس: ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست-وه: عه‌بدوڵڵا ڕه‌سولی-هه‌ولێر2014ز.
34_کارڵ برۆکلمان: مێژووی گەلانی موسڵمان-وە: عومەر عەلی غەفوور-تاران2017ز.
35_د . هیوا حەمید شەریف: کوردە عەلەوییەکانی باکووری کوردستان1938_1908-هەولێر2020ز.
_36مهممود نه‌جمه‌دین: کورده‌کانی قه‌فقاز وه‌ک به‌فر توانه‌وه-سلێمانی2016ز.
_37ئینته‌رنێت-ویکیپیدیای ئازاد.