ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی كۆدەبێتەوە

کوردستان

05/02/2020     ژمارەی بینراو 405

ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی كۆدەبێتەوە

راچڵەكین ـ

ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ جاری سێیەم لەماوەی هەفتەیەكدا كۆدەبێتەوە بۆ پەسەندكردنی پەیڕەوی ناوخۆی ئەو حزبە.

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و سەرۆكی ئەو ئەنجومەنی بە شێوەی كاتی بە(راچڵەكین)ی راگەیاند"كاتكۆی 10:30 ئەمڕۆ چوارشەممە 5-2-2020، ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی كۆدەبێتەوە."

ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆبوونەوەكانی رابردوو تا خاڵی 28ی پەیڕەوەكە پەسەند كراوە، ئەمڕۆ لە خاڵی 29 وە دەستپێدەكەین.

رۆژی 14-1-2020، ئەنجوومەنی سەركردایەتیی گشتیی یەكێتی یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجامدا، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا 20 كەس پەیڕەوی ناوخۆی حیزبەكە دابڕێژنەوە.

رۆژی 21-12-2019 چوارەمین كۆنگرەی یەكێتی لە سلێمانی بە ئامادەبوونی زیاتر لە 1000 ئەندام بەسترا‌. لە كۆبوونەوەكەدا كۆسرەت رەسوڵ، وەك سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی یەكێتی هەڵبژێردرا. 
 
هەروەها لە كۆنگرەدا نزیكەی 450 ئەندام خۆیان بۆ ئەندامی ئەنجوومەنی گشتیی سەركردایەتیی یەكێتی كاندید كرد، دواتر 121 كەس بۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتیی گشتیی یەكێتی هەڵبژێردران

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن