سلێمانی؛ لەمانگێكدا 129 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی سووتاوی ئەنجامدراوە

کوردستان

08/06/2021     ژمارەی بینراو 250

راچڵەکین-

لە مانگی رابردوودا لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسی لەشاری سلێمانی 257 حاڵەتی سووتاوی تۆماركراوە و  چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

بەپێی ئاماری بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 893 نەخۆش سەردانی بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكارییان كردووە و 129 نەشتەرگەری ئەنجامدراوە و یەك نەشتەگەریان سەروو گەورە بووە.

بە گوێرەی ئامارەکان، دوو هەزار و 846 پشكنینی تاقیگەیی كراوە و 268 چارەسەری سروشتی ئەنجام دراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن