ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەكەی بەغدا بەرزبووەوە.. نوێكراوەتەوە

عێراق

03/06/2021     ژمارەی بینراو 243

راچڵەكین –

ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەكەی ناوچەی كازمییەی شاری بەغدا، بۆ 25 كەس بەرزدەبێتەوە، كە برینی بەشێك لە بریندارەكان سەختە. 

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ئەمشەو تەقینەوەیەكی بەهێز لەناو چێشتخانەیەكی ناوچەی كازمییەی باكووری بەغدا روویداو بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستداو 23 كەسی دیكەش بریندار بوون.

بەگوێرەی سەرچاوەیەكی ئەمنی، تەقینەوەكە بەهۆی بتڵێكی غاز بووە، لەدوای رووداوەكەش ئەمبوڵانس رەوانەی شوێنی تەقینەوەكە كراوە بەمەبەستی گواستنەوەی بریندارەكان بۆ نەخۆشخانە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو چێشتخانەیەی تەقینەوەكەی تێدا روویداوە، دەكەوێتە نزیك مەزاری ئیمام موسای كازم، لەكاتی رووداوەكەشدا ژمارەیەكی زۆر زیارەتكاری شیعە لەناوچەكە بوون.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن