هاووڵاتییان لە بارەی بەکارهێنانی پێوەری زیرەک ئاگاداردەکرێنەوە

کوردستان

28/05/2021     ژمارەی بینراو 427

ڕاچڵەکین-

لیژنەی باڵای پێوەری زیرەک ئاگاداری ئەو هاوبەشانە دەکاتەوە کە پێوەرەکەیان بۆ بەستراوە كە پابەندی ئەو ئەمپێرە كارەبایە بن كە دیاریكراوەو ئەگەر کوژایەوە و لە ماوەی 45 خولەک زیاتر كارەبای نەهاتەوە ئەو كات سەردانی  سیانەكانی کارەبا بكەن.

لیژنەی باڵای پێوەری زیرەک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئاگاداریی ئەو هاوبەشانەی كارەبا دەكەینەوە كە پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوە، ئەگەر وزەی كارەبای بەكارهاتوویان لەو ئاستەی دیاریكراو زیاتر بوو ئەوا وەكو ئاگاداركردنەوەیەك وزەی كارەبای ئەو هاوبەشە دەكوژێتەوەو دوای 150 چركە( ثانيه) كارەباكەی بۆ دەگەڕێتەوە، ئەگەر لەماوەی 30 خولەكدا ( دەقیقە ) پێنج جار کوژاندنەوە كارەبای لەسەر یەك روویدا، كارەبای هاوبەشەكە زیاتر دەبڕدرێت و دوای 45 دەقیقە كارەباكەی دەگەڕێتەوە.

لیژنەکە دەشڵێت:" پێویستە هاووڵاتییان پابەندی ئەو ئەمپێڕە كارەبایە بن كە دیاریكراوەو ئەگەر لەماوەی 45 دەقیقە زیاتر كارەبای نەهاتەوە ئەو كات سەردانی  سیانەكانی کارەبا بكەن". 

لیژنەکە دەشڵێت، لەكاتی بوونی هەر كێشەیەك دەتوانن بەم ژمارە تەلەفونانەی خوارەوە پەیوەندی بكەن بۆ پێدانی رێنمایی: 
- وەزارەتی كارەبا : 07507050953 -07507050954 (كاتژمێر 9 تاكو 2ی دوای نیوەڕۆ)
- هەولێر : 07728500390 / 07728500396 / 07514903975
- سلێمانی : 053127 - 07701394642
- دوکان،بازیان، چەمچەماڵ:07736957845
- دهۆك : 07504942191 / 07504209170 
- هەڵەبجە : 0538850366 / 0538851231

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن