مەلا كرێكار دەگەڕێنرێتەوە هەرێمی كوردستان؟

کوردستان

27/05/2021     ژمارەی بینراو 7853

راچڵەكین-

برایەكی نەجمەدین فەرەج ناسراو بە ( مەلا كرێكار) رەتیدەكاتەوە رەزامەندبن لەسەر گێڕانەوەی براكەیان بۆ هەرێمی كوردستان بەمەبەستی دادگاییكردنی.

خالد رەنجدەر، لەهەژماری خۆی ئاماژەی بە لێدوانێكی محەمەد حەكیم- وتەبێژی كۆمەڵی دادگەری كوردستان كردووە بۆ میدیایەكی ناوخۆیی كە تیایدا وتوویەتی :"  چەند جار داوام لە سەرۆك كۆمار و سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەتی هەرێم كردووە و وەك خۆی داوایكردووە لە لایەن چەند دادوەرێكەوە دادگایی بكرێت و ئەویش بێتەوە لەناو میللەتەكەی خۆیدا بژی."

خالد رەنجدەر، برای مەلا كرێكار لەوبارەیەوە بڵاویكردووەتەوە:" كاتی خۆی كە مامۆستا كرێكار وتی من ئامادەم لە كوردستان دادگایی بكرێم بۆ ئەوەبوو بیسەلمێنیت كە هیچ تاوانێكی نەكردووە."

دەشڵێت:" ئێستا ئێمەی كەسوكاری دەڵێن: بەهیچ شێوەیەك ئامادە نین "بەڵێ" بكەین بۆ دادگاییكردنی مامۆستا كرێكار لە كوردستان و دەرەوەی كوردستان، مەگەر بەزۆر بێت وەك ئەوەی ئیتالیا و نەرویج كردیان."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن