ڤیدیۆ: سه‌یران له‌سه‌ر ئه‌و وێنه و ڤیدیۆیانه‌ی له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی عه‌زیز وه‌یسی بڵاوكرایه‌وه هاته ده‌نگ
ڕاچڵهكین-
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه خانمە گۆرانیبێژ، سەیران عوسمان له‌گه‌ڵ كوڕێكی هونه‌رمه‌ند عه‌زیز وه‌یسی هاوسه‌رگیری كردوه، سه‌یران به گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی وه‌ڵامی كۆمه‌ڵێك كه‌سی داوه‌ته‌وه كه ڕه‌خنه‌یان لێگرتوه.
سه‌یران باس له‌وه ده‌كات ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می پێش كۆچی دوایی باوكی و داواش ده‌كات كه چیتر به نامه و كۆمێنتی ناخۆش ڕه‌خنه‌ی لێنه‌گرن و ئازاری نه‌ده‌ن.
سەیران خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە دانیشتوی شاری هەڵەبجەیە، سەرەتا بە کاری پێشکەشکاری دەستی پێ‌کرد، دواتر بە وتنی چەند گۆرانیەکی فۆلکلۆری دەستی بە کاری هونەری کرد.