خوێن بەربوونی ناو مێشک چییه‌؟

تەندروستی

19/05/2021     ژمارەی بینراو 4708

خوێن بەربوونی ناو مێشک چییه‌؟


ڕاچڵه‌كین- 

خوێن بەربوونی ناو مێشک خوێنبەربوونێكە کە لە ناوەخنەشانەکانی ناو مێشک ڕوودەدات، دووەم باوترین جۆری جەڵتەی مێشکە ١٥٪‏ بۆ ٣٠٪‏ ی جەڵتەی مێشکە. لەپاش   جەڵتەی ئیسکیمیک( گیرانی خوێنبەری مێشک) ، بەڵام جەڵتەی خوێنبەربوونی مێشک کوژەرتره‌، دكتۆر سه‌ڵاح پسپۆڕی مێشك و ده‌مار له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتر ده‌خاته‌ ڕوو.

نیشانەکانی:
بە پێچەوانەی جەڵتەی ئیسکیمیک دەرکەوتن و تەشەنەکردنێکی هێواشی هەیە لەماوەی دەقە بۆ سەعات نیشانەکانی دەردەکەون وەکو سەرئێشەیەکی تووند . ڕشانەوە یان کەمبونەوەی ئاستی ئاگایی....هتد .

دەرکەوتنی ھەمیشە لەکاتی چالاکیدایە زۆر بەکەمی لەکاتی خەودا ڕوودەدات . کە ڕەنگە پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن یان زیادبوونی ڕۆشتنی خوێن بۆ ناو مێشک هەبێت.

ئەو فاکتەرانەی کە مەترسی زیاد دەکەن:  
1- تەمەن  : ڕێژەی دەرکەوتن لەدوای ٥٥ ساڵی بەشێوەیەکی بەرچاو زیاددەکات لەگەڵ ھەر دە ساڵێکدا  دوو ھێندە زیاد دەکات تا دەگاتە ٨٠ ساڵی کە پاش ئەوە  بیست و پێنج هێند  زیاد دەبێت بەراورد بە دەساڵی پێشتر. 

2- ڕەگەز : زیاتر لە پیاواندا باوە بەراورد بە ئافرەت

3- نەژاد : زیاتر لە کەسانی ڕەش پێست ئەگەری زیاترە بەراورد بە سپی پێست

4- ئەگەر پێشتر جەڵدە لێی دابێت ھەر جۆرێک بێت مەترسی زیاتر دەبێت.

5- کەسانی ئالودەبووی مەشروب

6-ماددەی بێهۆشکەری وەکو کۆکاین و ئەمفیتەماین ...ھتد

7-ناڕێکی ئیشکردنی جگەر

ھۆکارە سەرەکیەکانی خوێنبەربوونی مێشک
1-بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن
2-ناڕێكی لە دروستبونی مولوولەکانی خوێن
3-لووی مێشک
4- کێشەی خوێن مەین
5- ھەوکردنی ناو مێشک
6- گیرانی خوێنھێنەرەکانی مێشک
7- بەکارھێنانی دەرمان وە یان خواردنەوەی کھولی
8-زەبر و بەرکەوتنی مێشک 
9-دووگیانی
10- پاش نەشتەگەری
 11- ھۆکاری نەزانراو

خوێنبەربوونی ناو مێشک پێویستی بە دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی کتوپڕ هەیە و  یەکەم پشکنین لە ڕێگەی سی تی سکانەوە دەکرێ.
 وێنەی موگناتیسی مێشک لەسەرەتای دەستنشانکردنی بێ سوودە لەوانیە زیاتر سوودی ھەبێت لە قۆناغی داھاتوودا.

دەستنشانکردنەکانی تر
قەستەرە و وێنەی موگناتیسی یان سی تی سکان بە تەکنیکی ڕەنگکردنی مولولەکانی خوێن بۆزیاتر ئاشکراکردنی هۆکارەکانی خوێن بەربونەکە.

-قەبارەی خوێنە ئاوسێ بە شێوەیەکی بەرچاو کاردەکاتە سەر ڕێژەی پەککەوتن یان ڕێژەی مردن.
-خوێنبەربوونی مێشک قەبارەکەی زیاد دەبێت لە زیاتر لە ٪‏٣٣ نەخۆشەکان لە ٣ کاتژمێری یەکەمدا.
-پلەی خوێن بەربوونی مێشک
-پلەی ترسناکی خوێن بەربونەکە لەسەر کۆمەڵێک بنەما ھەڵدەسەنگێنرێت وەکو" پلەی ئاگایی، تەمەن ، شوێنی لەناو مێشک ، قەبارەوبونی خوێن لەژورەکان(سکۆڵەکان)ی مێشکدا. 

چارەسەر:
پێویستە نەخۆشەکە فریا گوزاری سەرەتایی بۆ بکرێت و لە بەشی چاودێری وورد داخڵ بکرێت وباری تەندروستی جێگیربکرێت پاشان ئەگەر پێویست بوو ئامادە بکرێت بۆ نەشتەرگەری و چارەسەری نەشتەگەری لە نەخۆشەکانی خوێنبەربوونی مێشک.

1- خوێنبەربوونی ناو مێشکۆکە:
لەگەڵ تێکچوونی دەماری یان پەستانی سەرقەدی مێشک یان ئاوبەندی مێشک بە هۆی پەستانی خوێنی مەییو لە ناومیشکۆکەدا، ئەم جۆرە پێویستی بە نەشتەرگەریە بۆ لابردنی کڵۆ خوێنە کۆبوەوەکە. 

2- خوێنبەربوونی ناو مێشک: 
نەخۆش لەکاتی کۆما(بێهۆشیدا) یان بەرزبوونەوەی پەستانی مێشک بە لابردنی بەشێکی کاسەی سەری و دەرهێنانی  خوێنی کۆ بوەوەی ناو مێشك یان تەنها لابردنی بەشێکی کاسەی سەری بە بێ دەرهێنانی خوێنە کۆبوەوەکە، دەتوانرێت ڕێژەی مردن بە هۆی خوێن بەربونی مێشکەوە  بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەم بکرێتەوە.

بۆیە بڕیاری نەشتەگەری پێویستە لەسەر بنەمای باری کلینیکی نەخۆش و قەبارە و شوێنی خوێنەئاوسێ ، و تەمەنی نەخۆش و خواستەکانی خێزان سەبارەت بە ئەنجامدان و بڕیاری گەورە لەکاتی بوونی نەخۆشیەکی کوشندە دا بێت.

ئەنجام
ڕێژەی مردن بە شێوەیەکی فراوان پشتدەبەستێت بە بەقەبارە و شوێنی کڵۆبوونی خوێن و تەمەن و باری کلینیکی نەخۆشەکە و لەگەڵ ھۆکارەکانی خوێنبەربوونی مێشک، ڕێژەی مردن لە ٣٠   ڕۆژی سەرەتادا نزیک دەبێتەوە لە ٪‏٤٤.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن