بافڵ تاڵەبانی پێشنیارێك بۆ رێكەوتنی لایەنە سیاسییەكان دەخاتەڕوو

کوردستان

19/05/2021     ژمارەی بینراو 407

راچڵەكین-

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێشنیار دەكات لایەنە سیاسییەكانی كوردستان رێكبكەون بۆ ئەوەی لانی كەم " كەمێك هاوڵاتیان دڵخۆش بكەین و ئاشتیان بكەینەوە."

بافڵ تاڵەبانی، ئەمڕۆ چوارشەممە لەمیانی بەشداریكردنی لەپانێڵی (یەكڕیزی سیاسی لەپێناو دەستووردا) كەلە كۆنفرانسی ( دەستوورو یەكریزی)لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو رایگەیاند، ئێستا دەیان هەزار كەس لەهاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان لە لایەنە سیاسییەكان زویرن، متمانەیان پێیان نەماوە، بۆیە هەر ئەمڕۆ لەكاتێكدا بەرەو هەڵبژاردن هەنگاو دەنرێت، لایەنە سیاسییە سەرەكییەكان رێكەوتن لەنێوان خۆیاندا رابگەیەنن بۆ ئەوەی هیچ نەبێـت كەمێك دڵخۆش بكرێن.

وتیشی:" ئەگەر یەكڕیز نەبین ناتوانین دەستورێك دابنێین كە دوربێت لە حزبایەتی و بۆحزبەكان نەبێت و
 بەرگری لە مافی میللەت بكات و سنورێك بۆ دەسەڵات دابنێت."

بافڵ تاڵەبانی، ئەوەشی خستەڕوو:"دەبێت دەستور سنورێك بۆ دەسەڵاتی حزبەكان و سەربازی و ئەمنی دابنێت."

باسی لەوشكرد:" ئەگەر یەكگرتوو نەبین و یەكریز نەبین نەك هەر زەرەر دەكەین بەڵكو غەدرێكی گەورە لە میللەتیش دەكەین.

وتیشی:"وڵاتانێك هەن خەڵكیان لە خەڵكی ئێمە كەمترە و نەوت و گازیان نییە و بە مافەكانی خۆشیان گەیشتوون".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن