فۆتۆ- ئیبراهیم فەتاح
راچڵەکین-
ناوی سەرۆکی ئەنجوومەن و ئەندامانی نوێی شارەوانی بڵاوکرانەوە کە لە 13 ئەندام پێکهاتووە و، توانا کەمال سەرۆکی شارەوانی ئێستا، سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنەکەیە.
هەروەها، فەرەیدون عومەر بەڕێوەبەری هاتووچۆ سلێمانی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنەکەیە و، هەر یەکە لە بەڕێوەبەری گشتی (کشتوکاڵ، وەبەرهێنان، گەشتوگوزار ،رۆشنبیری و هونەر، کارەبای سلێمانی، ژینگەی سلێمانی، تەندروستی سلێمانی، تۆمارکردنی خانوبەرەی یەکەمی سلێمانی)، تێیدا ئەندامن.
هەروەها، نوێنەری یەکێتی ئەندازایرانی کوردستان لقی سلێمانی، نوێنەری ژووری پیشەسازی و بازرگانی سلێمانی، نوێنەری سەندیکای پارێزەران تێیدا ئەندامن.
هەفتەی رابردوو ئەنجوومەنی پاریزگای سلێمانی لە کۆی ٢٩ ئەندام بە دەنگی ١٩ ئەندام پێکهێنانی ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی پەسەندکرد.