وادەی كۆتایی هاتنی خوێندنی ئەمساڵی زانكۆو پەیمانگاكانی هەرێم ئاشكراكرا

کوردستان

15/04/2021     ژمارەی بینراو 787

راچڵەكین-

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاشكرایكرد، خوێندنی زانكۆ و پەیمانگاكان سێ‌ بۆ چوار هەفتەی تر بەردەوام دەبێت، دواتر كۆتایی دێت.

ئارام محەمەد قادر، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند:" دۆخی تەندروستی خوێندكارانی خوێندنی باڵا لە رووی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئاستی مەترسیدا نییە، بۆیە خوێندن بەردەوامە."

وتیشی: "لە زانكۆ و پەیمانگەكان خوێندن تا 80% خوێنراوە و سەركەوتوو بووە، رەنگە لە سێ بۆ چوار هەفتەی تر بەو شێوەیەی ئامانجمانە، خوێندن لەسەر ئاستی زانكۆ و پەیمانگاكان بۆ ئەمساڵ كۆتایی پێ بێت".

وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد: "بۆ ساڵی نوێی خوێندن كار لەسەر سیستمی وەرگرتنی قوتابیان دەكرێ‌ و ئەو سیستمی وەرگرتنی قوتابیان كە ئێستە هەیە، سیستمێكی خراپ و تەقلیدییە، بۆیە زۆرجار ئەم پرسە گرفت بۆ زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دروست دەكات، دەمانەوێت بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە، سیستمێكی مۆدێرن و گونجاو بۆ ئەو پرسە دابنێین".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن