سوودەكانی گەشت و گوزار بۆ منداڵ
ڕاچڵهكین-
بەهۆی بارودۆخی ژیانی تازە و مانەوەی خەڵك لە ماڵەكان و دانیشتن و كات بەسەر بردن لەگەڵ شاشە و تەكنەلۆجیا بێگومان گەشت كردن و چوونە دەرەوەش كەم بۆتەوە لەكاتێكدا گەشت و چونەدەرەوەو هەڵمژینی هەوای سازگار و جوانی سروشت گەورەترین سوود بە مرۆڤ دەگەیەنێت بەتایبەتی جیلی منداڵان، لە گرنگترین سوودەكانی گەشت بۆ منداڵان، دكتۆر محمد پزیشكی نهخۆشییهكانی منداڵان لهم بابهتهدا باسیدهكات.
1- باشترین هۆكار و یارمەتیدەرە بۆ بەسەر بردنی كات لە دەرەوەی ماڵەكان و چونە ناو سروشت ودیمەنی دڵڕفێن.
2- هەلی كۆبونەوە و پێكەوە بوونی خێزانی زیاتر دەكات و پەیوەندی نێوان باوك و دایك و منداڵ بەهێزتر و توندو تۆڵ تر دەكات.
3- وا دەكات منداڵ دەوروبەری ڕاستەقینەی خۆی ببینێ و لەناخی خۆیەوە ئاشنا بێت بە جیهانێكی تری دەرەوەی ماڵەوە.
4- هاندەرێكی بەهێزە بۆ منداڵ تا هەست بە بەرپرسیاریەتی و كەسایەتی خۆی بكا و لێكدانەوەی سەربەخۆیی خۆی بكات.
5- تەندروستی جەستە و مێشك و دەروون باشتر دەكات، دەكرێ گەشت و سەیرانی بەردەوام بۆ منداڵ باشترین یارمەتیدەر بێ بۆ باشتر كردنی تەندروستی هەموو لایەنەكانی ژیانی منداڵ.
6- جەستەی منداڵ بەهێز دەكات ئەمەش لە ڕێی ئەنجامدانی چالاكی و وەرزش و جوڵە جیاوازەكان كە زۆر جار منداڵ پێویستیان بە هاندانە بۆ ئەنجامدانی ئەم چالاكیانە.