وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی سزادانی ئەم کەسانە روونکردنەوە دەدات

کوردستان

06/03/2021     ژمارەی بینراو 293

راچڵەکین-

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی  رایگەیاند، هەموو ئەو هەواڵانەی بڵاودەکرێنەوە کە گوایە وه‌زیری ئه‌وقاف و رایگەیاندووە، رێکاری یاسایی دژی ئه‌و که‌سانه ده‌گرنە بەر که دژی هاتنی قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیکانن دوورن لە راستییەوە.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:"له چه‌ند په‌یجێک دوور له پره‌نسیب و بنه‌ماکانی راگه‌یاندن و کاری رۆژنامەوانی  هه‌واڵیکی نادروست بڵاوکراوه‌ته‌وه که گوایه د . پشتیوان صادق وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی گوتویه‌تی رێکاری یاسایی دژی ئه‌و که‌سانه ده‌گرینە بەر که دژی هاتنی قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیکانن".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو هەواڵانە سه‌ر له‌به‌ری دووره له راستی و ئامانجیان دروستکردنی ئاژاوه و بڵاوکردنه‌وه‌ی رق و کینه‌یه به مه‌به‌ستی ناشیرینکردنی ره‌وشی پێکه‌وه‌ژیانە له کوردستان، بە پێچەوانەوە رێکاری یاسایی دژی ئەوانە دەگرینە بەر کە هەواڵی ناڕاست و بێ بنەما بڵاودەکەنەوە بۆ مەبەستی تایبەت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن