تیك تۆك ئه‌م ڤیدیۆیانه‌ ده‌سڕێته‌وه‌

کەلتوور

03/03/2021     ژمارەی بینراو 449

تیك تۆك


ڕاچڵه‌كین-

ئه‌پلیكه‌یشنی " تیك تۆك" تایبه‌ت به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ گرته‌ ڤیدیۆیی كورت ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ ئاشكرای كرد كه‌ ڕێگه‌ نادات هیچ ڤیدیۆ و ڕیكلامێك تایبه‌ت به‌ خۆ كوشتن بڵاوبكرێته‌وه‌ و ئه‌و كه‌سه‌ی‌ ئه‌م ڤیدیۆیانه‌ بڵاوبكاته‌وه‌ بلۆك ده‌كرێت.

وته‌بێژی تیك تۆك له‌ لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ پێگه‌ی‌" سپۆتنیك" ی ڕوسی وتویه‌تی" له‌ نوێترین ڕێنماییه‌كانمان بڕیاری ئه‌وه‌مانداوه‌ كه‌ ڕێگه‌ نه‌ده‌ن به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی‌ باس له‌ خۆكوشتن و ئازاردانی خود ده‌كه‌نه‌وه‌ و ئه‌و كه‌سه‌ی‌ ئه‌م كاره‌ بكات ڤیدیۆكه‌ی‌ ده‌سڕێته‌وه‌ چونكه‌ ئامانجیان پاراستنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ی‌ ئه‌په‌كه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان منداڵه‌"

له‌لای خۆیانه‌وه‌ تۆڕی تیك تۆك داوا له‌ به‌كارهێنه‌رانی ده‌كات هه‌ر كه‌سێك ڤیدیۆی و دیمه‌نێكی نه‌شیاوی له‌ ئه‌پی تیك تۆك بینی ئه‌وه‌ زوو سكاڵا تۆماربكات بۆ ئه‌وه‌ی‌ پێداچوونه‌وه‌ بۆ پۆستكه‌ بكه‌ن و له‌ حاڵه‌تی نه‌شیاویدا بیسڕنه‌وه‌.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن