د.دارا رەشید كێشەیەكی تری نێوان هەولێرو بەغدا ئاشكرا دەكات

کوردستان

27/02/2021     ژمارەی بینراو 612

راچڵەكین-

وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، ناردنی پڕۆژەیاسای نەوت و غازی عیراق بۆ پەرلەمان، یەكێك بووە لە داواكارییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و نەبوونی ئەو یاسایەش هۆكارێكی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدایە.

د. دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمیدیاكانی نزیك لەپارتی راگەیاندووە: "دەمانەوێت ئیش لەسەر یاسای نەوت و غاز بكەین، كە لە عیراقیش ھەبێت، چونكە یەكێك لە گرفتەكانمان لەگەڵ بەغدا، نەبوونی یاسای نەوت و غازە، ئەمەش بۆ رێكخستنەوە و مامەڵەكردنە لە بواری نەوت لەنێوان ھەرێمی كوردستان و عیراق".

روونیكردەوە: "ئێمە وەك ھەرێمی كوردستان یاسای نەوت و غازمان ھەیە، پێشتر لەوبارەوە لەگەڵ شاندەكانی حكومەتی عێراق، قسەمان لەسەر ئەو یاسایە كردووە و ئەوانیش بە باشی دەزانن".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن