راچڵەكین-
سەندیكای پارێزەرانی كوردستان ئەندامێتی پارێزەرێك لە پارێزگای دهۆك دەسڕێتەوەو هۆكارەكەشی بۆ سزادانی ئەو پارێزەرە لەلایەن دادگاوە به "تاوانێكی ئابڕوبەر" دەگەڕێنێتەوە.
سەندیكای پارێزەران، لە نووسراوێكدا كە واژۆی بەختیار حەیدەر، سەرۆكی سەندیكاكەی لەسەرەو رۆژی 23ی ئەیلولی 2020 دەرچوە تێیدا هاتوە:" سەبارەت بە نوسراوی لقی دهۆكی سەندیكای پارێزەران، دەربارەی پارێزەر (ح، و، ح) ئەنجومەن دوای تاوتوێكردن بڕیاریدا بەسڕینەوەی ناوی (تەرقین قەید) لەتۆماری پارێزەرایەتی، لەبەر لەدەستدانی مەرجی بەئەندامبون بەپێی ماددەی (64/بڕگەی 3) لەیاسای پارێزەرایەتی ژمارە (17)ی ساڵی 1999ی هەمواركراو، چونكە ناوبراو تۆمەتبارە بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزدانی عێراقی."
ئەمڕۆش سەندیكای پارێزەرانی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكرەوە، بڕیاردراوە بە سڕینەوەی ناوی پارێزەرێك لە ئەندامێتی سەندیكای پارێزەرانی كوردستان، دوای سزادانی بە "تاوانێكی ئابڕوبەر".
بڕیاری سڕینەوەی ئەو پارێزەرە لەئەندامێتی سەندیكای پارێزەرانی كوردستان وەك ئاماژەی پێكراوە بەهۆی سزادانی بووە بە " تاوانی ئابڕوبەر" و، لەلایەن ئەنجومەنی سەندیكای پارێزەرانی كوردستان بەپێی یاسای پارێزەرایەتیی دەركراوه، دادگای پێداچونەوەی هەرێمی كوردستان پەسەندیكردوە.