فۆتۆ- ئیبراهیم فەتاح
راچڵەكین-
بەهۆی بارینی بەفر و بوونی تەمێكی زۆرەوە ڕێگەی سەرشاخی گۆیژە بەربەست دەكرێت و هاتوچۆی لێ قەدەغە دەكرێت.
ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێكی بەفر و سەرما ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان و بەتایبەت دەوروبەری سلێمانی گرتووەتەوە، هاوكات بەفر چیای ئەزمڕ و گۆیژەی سپی پۆش كردووە، ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتیش بە ئۆتۆمبێل روویان كردووەتە سەرچیای ئەزمەر و شاخی گۆیژە.
بەمەبەستی رێگری كردن لەهەر رووداوێكی نەخوازراو، پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی، هاتوچۆ كردن بۆ سەر چیای ئەزمەڕ و شاخی گۆیژەی قەدەغە دەكات.
پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" بەهۆی بارینی بەفر و بوونی تەمێكی زۆرەوە ڕێگەی سەرشاخی گۆیژە بەربەست دەكرێت و هاتوچۆی لێوەناكرێت".
هاوكات تیمەكانی هاتوچۆ و فریاكەوتن لە ناوچەكە جێگیركراون بۆ رێگریكردن لە ئەگەری هەر رووداوێكی نەخوازراو.