جەمیل هەورامی: پێمان دەڵێن ڕێوییەكانی شاخ و دزەكانی شار

کوردستان

13/02/2021     ژمارەی بینراو 604

راچڵەكین-

سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان، رەخنە لەحزبەسیاسییەكان و دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان دەگرێت كەوەك پێویست بەدەم پێشمەرگە دێرینەكانەوە نەچوون و هیچ هەڵوێستیان نەبووە بەرامبەر ئەو "سوكایەتیانەی" بەپێشمەرگە دێرینەكان دەكرێت.

جەمیل هەورامی، ئەمڕۆ شەممە لە وتارێكدا كە لەكۆبونەوەی پێشمەرگە دێرینەكان لە سلێمانی پێشكەشیكرد ئاماژەی بەوەدا:" لە شاری سلێمانی پێشمەرگەی دێرین هەبوە كەلەسێ شۆڕشی یەكلەداوی یەكدا بەشداری كردووە بەڵام لەمزگەوتدا مردوەو ماڵی نەبوە، پێشمەرگەمان هەبوە نوسەریشە لە خانوەكەیدا دەركراوە و چوەتە مزگەوت و منداڵەكانیشی ناردووەتەوە ماڵی خەزوری، ئێمە پارەمان بۆ كۆكردوەتەوە و یارمەتیمان داوە و خانومان بۆ گرتوە،  ئەوە شەرم نیە بۆ سەركردایەتی سیاسی كورد".

هەورامی دەڵێت:" ئەوسا (لە شاخ) دەیانوت پەیكەریان بۆ دەكەن و مەدالیای زێڕین دەكەنە ملیان، "بەس خوابكات پەت نەكەنە ملمان لە بری مەدالیای زێڕ كێشەمان نیە، چونكە ئەوەی قسەی حەق بكات لای ئەوان قبوڵ كراو نیە، سوكایەتی بە پێشمەرگە دەكرێت و پێمان دەڵێن، رێوییەكانی شار و دزەكانی شار."

سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان پرسی:" ئەرێ قوفڵی نەوتەكە بەدەست ئێمەیە، ئەرێ ئیبراهیم خەلیل و پەروێزخان و باشماخ ئێمە پارەكەی وەردەگرین ئەو هەمو تانكەرە هیچی هی ئێمەیە".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن