راچڵەکین-
ژمارە 261ی ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستانی بڵاوکرایەوە و چەند بڕیارێکی تێدا بڵاوکراوەتەوە کە یەکێک لەوانە بڕیاری ژمارە (1)ی ساڵی 2021ی پەرلەمانی کوردستان کە تایبەتە بە متمانەدان بە (کەمال عەبدولحەمید عەبدولڕەحمان) بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان).
یەکێکی دیکە لە بڕیارەکان، بڕیاری ژمارە (84)ی ساڵی 2020 سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران –ە کە تایبەت بە دەرماڵەی لە بڕی کەمئەندامی، رێنمایی ژمارە (٢)ی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی – رێنمایی تایبەت بە دەرماڵەی لەبڕی کەمئەندامی.
هەرووەها رێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی 2021ی وەزارەتی ناوخۆ – رێنمایی پێدانی ڤیزەی ئەلیکترۆنی و نشینگە لە هەرێمی کوردستان، رێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی 2021ی وەزارەتی کارەبا - هەمواری یەکەمی رێنمایی و مەرجەکانی پێدانی کارەبا – ژمارە (١)ی ساڵی 2019 . لەگەڵ ژمارەیەک بابەت و (بەیان )ی فەرمی وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
رۆژنامەی وەقایعی کوردستان، رۆژنامەی فەرمی هەرێمی کوردستانە و وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەریدەکات