پۆستی پارێزگاری هەولێر یەكلاكرایەوە

کوردستان

02/02/2021     ژمارەی بینراو 871

راچڵەكین-

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان وەك پارێزگاری نوێی هەولێر دەستنیشانكرا.

سەرچاوەیەكی باڵا لە پارتی دیموكراتی كوردستان بە (راچڵەكین)ی راگەیاند، ئومێد خۆشناو- سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان لەلایەن ئەو حزبەوە وەك پارێزگاری نوێی هەولێر دەستنیشانكراوە.

بەووتەی ئەو سەرچاوەیە، ئومێد خۆشناو تاكە كاندید بووە بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر و هیچ ركابەرێكی نەبووە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی راچڵەكین، بڕیارە هەر ئەمڕۆ سێشەممە حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێك لەبارەی راسپاردنی ( ئومێد خۆشناو) وەك پارێزگاری نوێی هەولێر بڵاوبكاتەوە.

هەر ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو، وێنەیەكی خۆی لەگەڵ مەسعود بارزانی- سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاوكردەوەو نوسیبووی :" ئەوڕۆ لەسەری بڵند لەخزمەت سەرۆك و پێشمەرگە"

دەستنیشانكردنی (ئومێد خۆشناو) وەك پارێزگاری نوێی هەولێر دوای ئەوە دێت بەرەبەیانیی رۆژی چوارشەممە، 18-11-2020  (فرسەت سۆفی) پارێزگاری پێشوو، دوای 30 رۆژ لە تووشبوونی بە پەتای كۆرۆنا، لەتەمەنی 42 ساڵیدا لەیەكێك لە نەخۆشخانەكانی توركیا گیانی لەدەستدا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن