دەرباز كۆسرەت رەسول: هەمیشە یەكێتی پشتیوان و پاڵپشتی نووسەران بووە

کوردستان

18/01/2021     ژمارەی بینراو 376

راچڵەكین-

دەرباز كۆسرەت رەسول- كارگێڕی  مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، نووسەران و رۆشنبیرانی هەولێر لەرابردوودا ڕۆڵێكی گەورەو دیاریان هەبووەو، هەمیشە یەكێتی پشتیوان و پاڵپشتیان بووەو زەمینەی لەباری بۆ ڕەخساندوون.

‎ ئەمڕۆ دووشەممە  لەبارەگای مەكتەبی سیاسی لەشاری هەولێر، دەرباز كۆسرەت رەسول- كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە ئامادەبوونی دكتۆر میران محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی و حاجی مەسیفی و فەهمی بوڕهان ئەندامانی سەركردایەتی ئامادەی بوون مەراسیمێكی ڕێزلێنانی بۆ ژمارەیەك نووسەرو ڕۆشنبیری هەولێر ڕێكخست.

‎ دەرباز كۆسرەت ڕەسول، لەووتەیەكدا باسی لە گرنگی ڕۆڵی نووسەران و ڕۆشنبیرانی هەولێر كردو دووپاتی كردەوە:" لەڕابردوودا ڕۆڵێكی گەورەو دیاریان هەبووە و هەمیشەش یەكێتی پشتیوان و پاڵپشتی نووسەران بووەو زەمینەی لەباری بۆ ڕەخساندوون."

‎ وتیشی:" ئەو مەراسیمی ڕێزلێنانە خزمەتێكی بچووكی یەكێتیە بۆ نووسەران و ڕۆشنبیران و لە داهاتووش بەردەوام دەبن."

لە بەشێكی تری مەراسیمەكەدا، دكتۆر میران محەمەد- لێپرسراوی مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتییەكان، وتەیەكی پێشكەشی ئامادەبووان كردو تەواوی پشتیوانی و پاڵپشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی بۆ نووسەران و ڕۆشنبیران دووپات كردەوە.

‎لەكۆتایی مەراسیمەكەدا بڕوانامەی ڕێزلێنان لە ئەزموون و ڕابردووی ڕۆشنبیران و نووسەران پێشكەشی ئامادەبووان كرا.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن