درهختی بهڕوو
ڕاچڵهكین-
بە شێوەیهكی گشتی لە ناوچەی باكووری نیوە دوورگەی زەوی دەڕوێت، هەروەها له ناوچە كوێستانییەكانی كوردستانیش بە هەرچوارپارچەكەیەوە بەشێوەی خۆڕسك بە شێوەیەكی باش و خێرا گەشە دەكات و دەڕوێت.
هەر چەندە ئەم درەختە بە شێوەیەكی بەرچاو لە وڵاتی ئوستوراڵیا بوونی هەیە زیاتر لە 600 جۆر، بەڕوو لە جیهاندا هەیە، بەڵام دەتوانین بڵێین كوردستان دەبێتە نیشتیمانی سەرەکی لەبەر ئەوەی درەختێكی خۆرسكە، بەڕوو بەرگرییەكی باشی هەیە بۆ رەشەبا و ووشكەساڵی و بەرز بوونەو و دابەزینی پلەكانی گەرما.
درەختی بەڕوو یەكێكە لەوسەرچاوە سەرەكیانەی دروستكردنی (تەختە)، لەبەر ئەوەی دارەكەی بەهێز و ڕەق و قورسە و شێوەیەكی جوانی هەیە، بەزۆری داری بەڕوو بۆ ئەساسی ناوماڵ و سكەی ئاسنین و دروستكردنی بەرمیل و هەروەها بۆ ڕوكەشكردنی ناوماڵ.
درەختی بەڕوو مادەیەكی تانین دەردەكات ئەم مادەیە بەكاردێت لە دروستكردنی حیبری شین و وە خۆشەكردنی پێستی ئاژەڵ ئەو ماددەیە لە توێكڵی دارەكە و كڵاوەی بەڕووەكەدا هەیە، ئەوبەشەی كە بەكاری دەهێنین بۆ خۆراك لە داری بەڕوودا تەنها بەرەكەیەتی ئەم بەرەش ڕێژەیەكی باش ماددەی گرژكەری تێدایە، وەك تانین و گلوكسید كویرسترین كە لەم جۆرە بەڕووانەدا هەیە بەڕووی درام، بەڕووی سپی، بەرووی ئەمریكی ،بەڕووی مەلەكی، بەڕووی سورداری.
زۆرجار تا 30 مەتر بەرزدەبێتەوە، و یەكێكە لەو درەختانەی كە لە جۆری گەڵاوەریوەكانە لە وەرزی پایزدا،هەندێك جۆریشی هەمیشە سەوزە، درەختی بەڕوو لە سەرەتادا گوڵێكی سەوزی مەیلەو زەرد دروست دەكات و دواتر دەگۆڕێت بۆ بەڕوو.
سەرەتا گۆپكەی گوڵی دەپشكوتێت و گوڵێكی سەوزی زەردباو دروست دەكات، گوڵی مێی و نێرینەكەی جیاوازییان هەیە، دواتر بەهۆی رەشەباوە پیتاندن ئەنجام دەدەن، پاشان گەڵا دەردەكات، گەڵایەكی تا رادە پان و خرَی هەیە لە بەهار و هاویندا بە سەوزی دەمێنێتەوە تا ناوەراستی وەرزی پایز پاشان ڕەنگی دەگۆڕێت بۆ شێوەیی قاوەیی و زەرد باو، لە زستاندا بەهۆی سەرما و باوە گەڵاكانی هەڵدەوەرێن و بە یەكێك لە درەختە گەڵا وەریوەكان هەژمار كراوە.
ئەم درەختە گەشەی زۆر خاوە بە شێوەی سروشتی خۆی گەورە دەبێت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان و دوورە دەستییەكان ئەگەر بێت و بەهۆی ئاگر نەسوتێت یا ئاژەڵ لە كاتی نەمامی دا نەیخوات، بە پێی گونجانی شوێن و كەش و هەواكەی تەمەنی لە نێوان 500 بۆ 2 هەزار ساڵ دەمێنێتەوە و لەبەر خاوی گەشەكەی بۆ ماوەی 20 ساڵ بەر ناگرێت. لە كوردستان دوو جۆر داری بەروو بونی هەیە كە بەشێوەی خۆڕسك دەروێن.
1- درەختی بەڕوو
كە هەر یەكەیان لە شێوە و رەنگی گەڵاكانیان و جۆری قەبارەی بەركانیان جیاوازن بەڕوو رەنگی گەڵاكەی سەوزێكی كاڵترە بە بەراورد بە مازوار، وە گەڵاكەشی پانترە تەنها یەك جۆر بەری لەسەرە ئەویش بەڕووەكەیەتی كە بەڕووەكەی بۆ خواردن لە شەوانی سەرمای زستان بە شێوەی برژاندن لە ناو ئاگردا دەبرژێنریت، ئەویش لەبەر شیرینی تامەكەی دەخورێت، هەروەها لەسەر كڵاوی بەرووەكە مادەی شۆكە( شیرینە یان گەزۆ) هەیە كە سوودی خۆراكی پزیشكی هەیە هەم بەڕووەكە و هەم ئەو مادەیە.
2- درەختی مازوار
گەڵاكانی بەبەراورد بە بەڕوو باریكترە و قەراغی گهڵاكانی زیاتر گرنج گرنج ترە و تۆخترە. قەبارەی بەرەكەی باریكترە و تامی تاڵترە بۆ خواردنی مرۆڤ زۆر دەست نادات زیاتر بۆ ئالیكی ئاژەڵ بەركاردەهێنرێت.
مازوار بەدەر لە بەروو چەند بەرێكی تریشی هەیە وەك، مازوو، گزگل، قشكە. كە هەر یەكەیان سودێكی تایبەتی پزیشكی هەیە.
هەردوو جۆری درەختی بەڕوو دەتوانرێت لەڕووی ژینگەییەوە سودێكی باشیان لێوەربگیرێت، بە تایبەت لە كوردستان جۆرەكانی هەم جوان و هەدڵگیر و خۆراگر و بەرهەمیشی هەیە. لە زۆربەی وڵاتان پزیشكەكان گرنگی زۆر بە بەرهەمەكانی بەڕوو دەدەن بە تایبەتی هەر یەكە لە وڵاتانی هندستان و كۆریا، كە بەشێك لەم سوودانەی تێدایە لە كاتی بەكارهێنانی دا.
1- چارەسەری سكچون و بێهێزی دەمار دەكات.
2-غەرغەرەكردن بە گەڵای بەڕوو لە پاش كوڵانی، یارمەتیدەرە لە نەهێشتنی ئازاری ددان.
3- ڕێژەی شەكر لە خوێندا ڕێكدەخات لهڕێی خواردنی بهڕوو مرۆڤ لە توشبوون بە نەخۆشی شەكرە دەپارێزێت،تواناشیدایە نەخۆشی شەكرە چارەسەربكات.
4- كانزای گرنگ وەك فۆسفۆڕ،كالیسیۆم،پۆتاسیۆمی تێدایە.
5-بەھۆی بوونی ڕێژەیەكی زۆر لە پڕۆتین لە بەڕوودا خواردنی بۆ شانەكانی لەش گرنگە.
ئا: تریفە ئەبوبەكر-ئەندازیاری كشتوكاڵی