بزانە نەخۆشی چاوت هەیە؟

تەندروستی

30/12/2020     ژمارەی بینراو 1234

چاو


ڕاچڵه‌كین-

نه‌خۆشییه‌كانی چاو هه‌مه‌چه‌شنه‌ن و هه‌ریه‌كه‌یان نیشانه‌ی‌ تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌، دكتۆر میران پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی چاو له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی چاوی ڕونكردۆته‌وه‌ له‌ڕێی دیاریكردنی نیشانه‌كانیان.

1- بچووکبوونەوەی بواری بینین مانای ئەوەیە تووشی زۆربوونی بەرزە فشاری چاو بوویت.

2- لێڵ بوونی بینین بەھۆی تاریکبوونی ھاوێنەی چاوەوە درووست دەبێت و حاڵەتێکی زۆر مەترسیدار نییە.

3- سووتانەوە و خوورانی چاو مانای وشکبوونەوەی چاوە و پێویستە بچیتە لای پزیشک بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

4- نەبینین یان لێڵبوونی بینین لە یەک چاودا مانای درووستبوونی کون دەگەیەنێت لە تۆڕی چاودا و پێویستە بەزوویی بچیتە لای پزیشک چونکە ئەگەر ماوەیەکی بەسەردا تێپەڕ ببێت بینین لەدەستدەدەیت.

5-زۆرجار ھەست بە چەند نیشانەیەک دەکەیت لە بینین یان چاوتدا دەردەکەوێت و نازانیت چییە، بەڵام پێدەچێت ئەوە نیشانەی نەخۆشییەکی چاو بێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن