خێرایی درێژبوونی باڵای منداڵ چییە؟

تەندروستی

24/12/2020     ژمارەی بینراو 1368

باڵای منداڵ

ڕاچڵه‌كین-

مەبەست لەم دەستەواژەیە ئەوەیە کە منداڵەکە لە ماوەیەکی دیاریکراودا چەنێک باڵای بەرز بووە بۆ نموونە لە ماوەی ساڵێکدا، دكتۆر زانیار پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان ڕونكردنه‌وه‌ی‌ زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌دات.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" خۆت دەتوانیت ڕۆڵت هەبێت لە دیاریکردنی ئەم خێراییەدا بە تەنها  دوو جار تۆمارکردنی بەرزی منداڵەکەت شەش مانگ جارێک لە ماوەی ساڵێکدا."

دیاریکردنی ئەم خێراییە زۆر گرنگە بە تایبەت لە کاتێکدا کە گوومانی ئەوەت هەبێت کە منداڵەکەت کێشەی لە باڵایدا هەیە و یارمەتیدەرێکی یەجگار باش دەبێت لە گەیشتن بە هۆکاری کێشەکەی چونکە کێشە جیاوازەکان بە ئەندازەی جوودا کار لە خێرایی گەشە دەکەن و ئەمەش دەبێتە بەرچاوڕوونییەک بۆ پزیشکەکە.

بە گشتی و بە شێوەیەکی ئاسایی هەمیشە منداڵ زیاتر لە پێنج سم باڵای زیاد دەکات لە هەر ساڵێکدا، بێگوومان بە گوێرەی تەمەنە جیاوازەکان ئەو زیادبوونه دەگۆڕێت، زۆرترین خێرایی درێژبوونی باڵا لە یه‌ك ساڵییە و کەمترینیش لە 5 بۆ 11 ساڵییە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن