برینی گەدە هۆکار و نیشانه‌ و چارەسەر

تەندروستی

18/12/2020     ژمارەی بینراو 4012

برینی گەدە


ڕاچڵه‌كین-

برینی گەدە یەکێکە لە باوترین نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەرس و جگەر، دكتۆر محمد  پسپۆری هەناوی و سینگ و دڵ له‌م بابه‌ته‌دا باوترین هۆكاره‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر ده‌خاته‌ ڕوو.

 هۆکارەکان زۆرن به‌ڵام باوترینیان:
1- بەکارهێنانی دەرمانی ئازار شکێن لە گروپی دەرمانە دژە هەوکردنەکانی ناستیرۆیدی(NSAID) وەک پرۆفین، ڤۆڵتارین، ناپرۆکسین...هتد

2- بەکتریای گەدە، ناسراو بە هیلیکۆباکتەر پایلوری.

3-بەکارهێنانی دەرمانی خوێن شلکردنەوە بەتایبەت ئەگەر له‌گەڵ دەرمانی ئازارشکێن بەکاربێنرێت.. وەک ئەسپیرین، وارفارین، یان دەرمانە ستیرۆئیدیەکان... هتد

4- شێرپەنجەی گەدە، زۆر هۆکاری تر.

کێن ئەوانەی ئەگەری تووشبوونیان بە برینی گەدە زیاترە لە کەسانی ئاسایی: 

جگەر کێشان، خواڕدنەوە کحولیەکان، سترێس و قەلەقی درێژخایەن، خواردنە تفت وتیژەکان.. هتد

تێبینی: سترێس و جۆری خواردن ڕاستەوخۆ نابنە هۆکار بۆدروست بوونی برینی گەدە بە بوونی هۆکارە ڕاستەوخۆکانی لە سەرەوە باسکران.

نیشانەکان: کەم خۆراکی،  ئازاری گەدە ، هێڵنج و ڕشانەوە، ڕەش بوونی پیسایی، دابەزینی کێش ...هتد

چۆنیه‌تی دەستنیشان کردن:
لە ڕێگەی پێبینی گەدەوە دەکرێت دڵنیا بیتەوە لە بوونی برین لە ناوپۆشی گەدە و وەرگرتنی سامپڵ بۆ پشکنین بۆ زانینی هۆکارەکەی وەک بەکتریای گەدە و تێکچوونی خانەیی لە شێرپەنجەی گەدە.

چارەسەر:
1- بەرەنگار بوونەوەی هۆکارەکانی تووش بوون بە برینی گەدە وەک باسیان لێوە کرا.
2-بەکارهێنانی دەرمانی کەمکردنەوەی ترشی گەدە و چەندجۆرێکی تری دەرمان بەپێی هۆکارەکان وەک دەرمانی دژ بەکتریای گەدە.
3- چارەسەر لەڕێگەی پێبینی گەدە( نازوور) لە کاتی ڕودانی خوێنبەر بوونی گەدە.

3-نەشتەرگەری لە کاتی تووشبوون بە ماکەکانی برینی گەدە وەک؛  کون بوونی گەدە، گیرانی ڕێڕەوی خۆراک بە هۆی برینی گەدە، شێرپەنجەی گەدە..هتد

 تێبینی:
هەموو نەخۆشێکی تووشبوو دەبێت پێبینی گەدە دووبارە بکاتەوە دوای8  هەفتە لە وەرگرتی چارەسەر بۆ دڵنیا بوون لە چاکبوونەوەی برینەکەی بە تایبەت ئەوانەی کە سامپڵ لەبرینەکەیان وەرنەگیراوە لەکاتی دەستنیشانکردن بە هۆی مەترسی خوێن بەربوون، یان هەر هۆیەکی تر .

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن