هۆكار و نیشانه‌كانی‌ توشبوون به‌ گرانەتا

تەندروستی

17/12/2020     ژمارەی بینراو 1060

هۆكار و نیشانه‌كانی‌ توشبوون به‌ گرانەتا

ڕاچڵه‌كین-

گرانەتا نەخۆشییەکی گوازراوەیە کە بە هۆی به‌کتیریای سالمۆنێللا دروست دەبێت، نەخۆشیەکە لە ڕێگەی خواردن یان ئاوی پیسەوە دەگوازرێتەوە بەتایبەتی لەو شوێنانەی  ئامرازەکانی پاک و خاوێنی کەمتر بەردەستە وەکو نەبوونی سابوون. ئەمەش لە وڵاتانی خوارووی ئەفریقیا و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا زۆرە، دكتۆر شه‌پۆل پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی سنگ و هه‌ناسه‌ له‌م بابه‌ته‌وه‌ ڕونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌دات.

نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە تایەکی زۆرە هەر وەکو کورد ناویناوە گرانەتا کە بە جۆرێک هەندێک نەخۆش وڕێنەش دەکەن لەبەر گرانی تایەکە و نیشانەکانی دیكه‌ی‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ بریتیه‌ له‌ ئازاری سك و سكچوون.

بۆ دەستنیشانکردنی نه‌خۆشییه‌كه‌ پێویست ده‌كات پشكنینی بەکتیریی بۆ خوێنی نەخۆش بكرێت، یان لە پیساییەکەی لە هەفتەی یەکەمی نەخۆشیەکە، ئەو پشكنینه‌ی‌ کە لە کۆمەڵگای ئێمە پێی دەڵێن پشكنینی گرانەتا کە ناوی -WIDAL test-  بە هیچ جۆرێک نابێت بەکاربێت چونکە پشكنینه‌كە ناتوانێت نەخۆشیەکە دەستنیشان بکات و هەڵەی زۆر دەکات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن