چه‌ند جۆرێك خۆراك ئه‌گه‌ری دروستبوونی به‌ردی گورچیله‌ زیاتر ده‌كه‌ن

تەندروستی

17/12/2020     ژمارەی بینراو 1018

چه‌ند جۆرێك خۆراك ئه‌گه‌ری دروستبوونی به‌ردی گورچیله‌ زیاتر ده‌كه‌ن


ڕاچڵه‌كین-

دكتۆر ئه‌لیكسه‌نده‌ر میاسنیكۆف پزیشكێكی ڕوسیه‌ و له‌ڕێی بابه‌تێكه‌وه‌ لیستی ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ ڕونكردۆته‌وه‌ كه‌ واده‌كه‌ن به‌رد له‌ گورچیله‌كاندا دروست ببێت.

ئه‌م پسپۆڕه‌ ده‌ڵێت" چه‌وری ئاژه‌ڵی و ئه‌و پرۆتینه‌ی‌ له‌ناو گۆشتی سوردا هه‌یه‌" ئه‌گه‌ری دروستبوونی به‌ردی گورچیله‌ زیاد ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر زیاده‌ ڕه‌وی له‌ خواردنیان بكرێت.

ده‌شڵێت" سپێناغ و سه‌وزه‌كان به‌گشتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ زۆر به‌سوودن به‌ڵام ڕێژه‌ی‌ خوێ و ترشی ئۆگسالیك له‌ خوێندا به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری دروستبوونی به‌ردی گورچیله‌كان زیاتر ده‌كات"

دكتۆر ئه‌لیكسه‌نده‌ر ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌ زۆر خواردنه‌وه‌ی‌ مه‌ی‌ هه‌مان گرفت دروست ده‌كات، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌گه‌ری دروستبوونی به‌رد له‌ گورچیله‌كان باشتر وایه‌ ئاو زۆر بخورێته‌وه‌ و خواردنی خوێ و گۆشتی سوور و زه‌یت و پرۆتینی ئاژه‌ڵی كه‌مبكرێته‌وه‌ و له‌جیاتی ئه‌وه‌ش ماسی و میوه‌ و به‌رهه‌مه‌كانی شیر به‌شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ند بخورێن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن