راچڵەکین-
پەیامنێری راچڵەکین رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا هەریەکە لە عەبدوڵڵای مەلا نوری، عەزیز رەئوف، شێرکۆ حەمە ئەمین، سەرپەرشتیارانی کۆنگرەی دەنگە ناڕازییەکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.
جەلال محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە راچڵەکین-ی راگەیاند:" ئەمڕۆ من و عەلی حەمە ساڵح، شیرین محەمەد، دابان محەمەد، جەلال محەمەد ویستمان بچینە سلێمانی و بەشدار بن لەو ڕێپێوانە جەماوەرییەی ڕێکخرابوو، بەڵام رێگەیان پێ نەداین.
دەشڵێت:" کەمێک پێش ئێستا پێیان راگەیاندین کە هێزە ئەمنییەکان عەبدوڵڵای مەلا نوریان دەستگیرکردووە."
لای خۆشییەوە پەیمان عیزەدین، کە یەکێکە لە رێکخەرانی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی:" لەگەڵ گەیشتنمان بۆ بەردەم ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی هێزە ئەمنییەکان عەبدوڵڵای مەلا نوری و شێرکۆ حەمە ئەمین کە رێکخەری خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆن دەستگیریان کردن، بۆیە داوا لە خەڵک دەکەین زوو بێن و ئامادە بن".