راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند، بۆ رێگریکردن لە دیاردەی (پیکاب و دووتەنی) لە کاتی دابەشکردنی نەوت کە بوونەتە هۆکاری ئەوەی هاووڵاتییان نەتوانن بەشە نەوتی خۆیان وەربگرن بڕیاریدا دابەشکردنی رابگرێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لەنووسراوێکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە ئاڕاستەی پارێزگارى سلێمانى-یان كردووە دەڵێت:" دابەشکردنی نەوت رادەگرن تا ئهوكاتهى مهفرهزهكانى ئاسياش و پۆليسى هاتووچۆ هاوكارى تيمهكانى دابهشكردنى نهوت دهكهن بۆ ئەوەی هاووڵاتيیان بتوانن به سانايى بهشهنهوتى خۆيان وهربگرن و دیاردەی پیکاب و دووتەنی) بنبڕبكرێت".
ئەوە لە کاتێکدا لە وەرزی زستان نزیکدەبینەوە و ئێستا نەوت لە مەڵبەندی سێ لە سلێمانی دابەشدەکرێت و بەشێکی زۆر لە هاووڵاتییان نەوتیان وەرنەگرتووە.